سەردانیکردنی تاوەری ئیفل خەونی زۆربەی گەشتیارانە

26-11-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
تاوەری ئیفل لە پاریس
تاوەری ئیفل لە پاریس
A+ A-
رووداو پاریس

تاوەری ئیفل، ئەو وێستگە گەشتیارییەی فەرەنسا کە ساڵانە نزیکەی 7 ملیۆن کەس سەردانی دەکەن. زۆربەی گەشتیاران تاوەکو وێنەیەک لەبەردەمیدا نەگرن و بڵاوی نەکەنەوە، سەردانەکەیان بۆ فەرەنسا بە ناتەواو هەژمار دەکەن.
 
لە سەما و هەڵپەڕكێی کچ و کوڕان لە بناری تاوەرە مێژووییەکە، دەردەکەوێت خەڵک ئەم تاوەرەیان کردووەتە شوێنی ژووان و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ یەکدی؛ سێڵفیەک لێرە بۆ زۆربەیان بیرەوەریەکی شیرینی لەبیرنەکراوە.
 
کریستیان کرگسکی، گەشتیاری مەسەدۆنی دەڵێ "من، لەگەڵ خۆشەویستە جوانەکەم هاتووم. هاتووین سەردانی تاوەری ئیفل بکەین، زۆر دڵخۆشین چونکە لانیکەم بۆ من کە منداڵ بووم، ئەم تاوەرە هەمیشە لە فیلم کارتۆن و لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکەم بوو. هەمیشە ویستوومە بەچاوی خۆم بیبینم. ئێستاش لەگەڵ خۆشەویستەکەم دەرفەتم بۆ رەخساوە لە نزیکەوە بیبینم."
 
تاوەری ئیفل، تەلارێکی ئاسنینی 137 ساڵەیە و سەرنجی زۆر خەڵکی بۆخۆی راکێشاوە.
 
ئەوانەی نیازیان وایە ژیانی هاوژینی پێکبهێنن، تامەزرۆن بە جلی بووک و زاواوە لەبەردەمیدا وێنەیەک بگرن. لەنێویشیاندا هەیە، هاوژینەکەی بۆ مانگی هەنگوینی دەباتە پاریس و گەشتە مێژووییەکەشیان بە تاوەری ئیفل دەستپێدەکەن.
 
حوسێن، گەشتیاری جەزائیرییە و بە رووداوی گوت "ئەمە هەستێکە، وشە ناتوانێت باسی بکات. پێموایە شتێکی جوانە. پاریسیش شوێنێکە هەموو خەڵك باسی دەکەن. ئێمە دوێنێ ئاهەنگی هاوژینیمان هەبوو، بە دەرفەتمان زانی سەردانی ئێرە بکەین."
 
تاوەری ئیفل، 312 مەتر بەرزە و مێژووەکەی بۆ نزیکەی 140 ساڵ دەگەڕێتەوە.
 
تاوەرەکە بەناوی ئەندازیاری فەرەنسی گوستاڤ ئیفل کراوە، کە کۆمپانیاکەی لە ساڵی 1887 ئەم شانازییە نەبڕاوەیەی بە فەرەنسا بەخشی.
 
لە ساڵی 2023 زیاتر لە 6.3 ملیۆن کەس سەردانی ئیفلیان کرد. بەهۆی پێشوازیکردن لە ئۆڵیمپیاتی پاریس، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ سەردانیکردنی تاوەرەکە هەموو ژمارە پێوانەییەکان تێپەڕێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: Steven Ferdman/Getty Images

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: چاوەڕێین گفتوگۆی دیکەی ئەتۆمی لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان چاوەڕێ دەکەن لە "داهاتووەکی نزیکدا" گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بکەن، دوای ئەوەی کە عومان و تاران رایانگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیاربووە شەممەی داهاتوو لە رۆما بکرێت، دواخراوە.