رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەکەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا تەقەی لێکرا و هەوڵی خستنەخوارەوەی درا، هەوڵەکە شکستی هێناوە و ئیڤان دوکێ، سەرۆکی کۆلۆمبیا بەڵێندەدات بەردەوام بێت لە شەڕکردن دژی گرووپەکانی دژی حکومەت.
لەنێو فڕۆکەکەدا جگە لە سەرۆکی کۆڵۆمبیا، هەردوو وەزیرانی بەرگری و ناوخۆش هەبوون.
ئیڤان دوکێ، دوای ئەوەی لە هەوڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی رزگاریبوو، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، ئەو ئاماژەی بە هیچ گرووپ و لایەنێك نەدا، بەڵام هێرشەکە لە ناوچەی کاتاتەمبۆ لە باکووری کۆلۆمبیا و لە نزیک سنووری ڤەنزوێلا ئەنجامدرا و لەو ناوچەیەش چەندین گرووپی چەکداری دژی حکومەت هەن.
لەدوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رۆژی 14ـی ئەم مانگەدا لە بنکەیەکی سەربازیی سوپای کۆڵۆمبیا و برینداربوونی 36 سەرباز، حکومەت باری نائاسایی لە ناوچەکەدا راگەیاند.
دەقی قسەکانی ئیڤان دوکێ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا
"لەکاتێكدا فڕۆکەکەمان دەنیشتەوە، هەوڵی کوشتنمان درا. لەنێو فڕۆکەکەدا من و وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ هەبووین، بەڵام هەوڵەکە بەهۆی ئەو فڕۆکانەی کە بەرگرییان لێدەکردین شکستی هێنا. ئێمە لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە کە تەنانەت بۆ یەک ساتیش لە شەڕکردن دژ بە تیرۆر و تیرۆریستان پاشگەز نابینەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ