بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پلە نیوزیلاندی هەژاند

دوێنێ کاژێر 08:03
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسی بوومەلەرزەزانیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پلەی رێختەر لە دوورگەی باشووری نیوزیلاندی داوە. 
 
رۆژی سێشەممە، 25ی ئاداری 2025، ئاژانسی جیۆلۆجیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کاژێر 2:43ی دوانیوەڕۆ بە کاتی نیوزلاند (کاژێر 4:43ی بەیانی بەکاتی هەولێر) بوومەلەرزەیەک لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لە دوورگەی ساوسی نیوزیلاندی دا. 
 
ئاژانسەکە دەشڵێت، سەرەتا پێیانوابوو گوڕی بوومەلەرزەکە 7 پلەی رێختەرە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە 6.7 پلەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، چەقی بومەلەرزەکە 160 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی ریڤێرتن دوور بووە.
 
دوای بوومەلەرزەکە، سەنتەری هۆنلۆو کە تایبەتە بە هۆشداری بوومەلەرزە لە زەریای هێمن بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا هیچ نیشانەیەکی بوومەلەرزە نییە. ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی دۆخە لەناکاوەکانی نیوزیلاندیش دەڵێت، پێویستە دانیشتووانی ناوچەکە لە کەناراوەکان دووبن چونکە پێشبینی "شەپۆلی بەهێز و نائاسایی دەریایی" دەکەن. 
 
بە گوێرەی بەشێک لە دانیشتووانی رێڤەرتۆن، بوومەلەرزەکە بەهێزبووە و تووشی نائارامی کردوون. 
 
نیوزلاند یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ساڵانە رووبەڕووی هەزاران بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز دەبێتەوە. بەهێزترینیان لە ساڵی 2011بوو بە گوڕی 6.3 پلە و 185 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە