7 کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا

24-02-2025
نیاز مستەفا
نیشانەکردن هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا کە 12 کورد تێیدا بەربژێر بوون، حەوتیان دەنگی پێویستیان بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمان بەدەستهێناوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 23ـی شوباتی 2025، هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. زیاتر لە 59 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو بۆ هەڵبژاردنی 630 پەرلەمانتاری فیدراڵی.
 
لەنێو بەربژێرانی کورد دا، فیرات کۆچاک، جەم ئینجە، میرزا ئەدیس، گوکای ئاکبولووت و جانسو ئۆزدەمیر بەربژێرانی کورد لە پارتی چەپ، قاسم تاهیر، بەربژێر لە هاوپەیمانیێتی سەوزەکان و سەردار یوکسەل، بەربژێر لە پارتی سۆسیال دیموکرات دەرچوون.
 
زۆرتری ئەو بەربژێرە کوردانە سەر بە پارتەکانی ئەوپەڕی نێوەڕاست تاوەکو چەپی نێوەڕاست بوون. ئەمجارە لەنێو پارتی کریستیان دیموکراتی راستڕۆی نێوەڕاستیشدا بەربژێری کورد هەبوو؛ سەرۆکی یەکێک لە لیستە بەشدارەکانیش کورد بوو.
 
پارتی سەوزەکان یەکێک بوون لە پارتە گەورە بەشدارەکان لەم هەڵبژاردنانەدا؛ لە ریزەکانی ئەو پارتەدا ژمارەیەکی زۆر کورد هەن، کە پۆستی باڵاشیان هەیە، بۆ نموونە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی نۆردراین ڤێستڤالنی ئەڵمانیا، کوردە و بەربژێریشە بۆ پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانیی شاری کۆڵن. 
 

ناو و وێنەی ئەو 7 کوردەی دەبنە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا

بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، هاوپەیمانێتیی یەکێتیی کریستیان دیموکرات و یەکێتیی کۆمەڵایەتی کریستیانەکان 28.5٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەمە 4.9٪ـی زیاترە لە هەڵبژاردنی پێشوو کە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو. 
 
پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا، کە پارتێکی راستڕۆی تووندڕۆی دژەکۆچبەرە، 20.8٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و دەنگەکانیان 9.1٪ بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو زیادیکردووە. ئەمە زۆرترین رێژەی زیادبوونی دەنگە لەنێو پارتەکاندا. 
 
هەروەها، پارتی سۆسیال دیموکرات کە پارتەکەی ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیایە، 16.4٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەمە 9.7٪ـی لە هەڵبژاردنی پێشوو کەمترە. ئەم پارتە زۆرترین رێژەی دەنگەکانی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو لەدەستداوە. هاوپەیمانیی پارتە سەوزەکان 11.6٪ و پارتی چەپیش 8.7٪ـی دەنگەکانیان هێناوە. 
 
پارتەکانی دیکەی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا، لەنێویاندا پارتی دیموکراتی ئازاد، تاوەکو ئێستا 5٪ـی دەنگەکانیان بەدەستنەهێناوە کە پێویستە بۆ چوونە نێو پەرلەمانی وڵاتەکە. 
 
پێکهێنانی حکومەتی ئەڵمانیا پێویستی بە نیوە کۆ یەکی کورسییەکانی پەرلەمانە، بەمەش پێکهێنانی حکومەت پێویستی بە هاوپەیمانیی دوو پارت یان زیاتر دەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کۆچبەرێک لە ئەڵمانیا

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: پێشڤەچوون لە بابەتی رێگری لە کۆچبەران هەیە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت، حکومەتی وڵاتەکەی لە سنووردارکردنی گەیشتنی کۆچبەران بۆ ئەڵمانیا سەرکەوتوو بووە. ئاماژە بەوەش دەکات، کەمبوونەوەی داواکاریی مافی پەنابەری و زیادبوونی دیپۆرتکردنەوە ئاماژەی ئەو سەرکەوتن و پێشڤەچوونەن