ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی 17%ی کەرتی غەززە دەکات

01-04-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ئاوارەبوونی خەڵک لە رەفەحی باشووری غەززە
ئاوارەبوونی خەڵک لە رەفەحی باشووری غەززە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی غەززە جارێکی دیکە بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ئاوارە دەبنەوە.
 
عەلی مەنسوور، دانیشتووی شاری رەفەح لە باشووری کەرتی غەززە دەڵێت، "دۆخەکە زۆر زەحمەتە؛ هەزاران کەس ئاوارە بوون، تەواوی رەفەح ئاوارە بوونەتەوە."
 
حەنادی داهوود، دانیشتووی شاری رەفەح ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە دەمرین، خۆراک نەماوە. خواردنەوە نەماوە، کارەبا نییە. دەرمان نییە. خەڵکەکە ئاوارە بوون، دەمانەوێت حەماس ئێرە جێبهێڵێت و بژین، ماندوو بووین، نۆرەگرتن بووەتە پیشەی رۆژانەمان."
 
لە 18ی ئادارەوە سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە، ئەوەش لەدوای دوو مانگ لە ئاگربەست. لەو کاتەشەوە؛ ئیسرائیل داوایکردووە 17%ی کەرتی غەززە چۆڵ بکرێت.
 
لە بەرامبەر هۆشدارییەکانی ئیسرائیل؛ حەماس داوای چەکهەڵگرتنی لە غەززەییەکان کردووە، وەکو رێکارێک بۆ پلانی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی کەرتی غەززە.
 
ئەحمەد موعەمەر، ئاوارەی رەفەح دەڵێت، "نە لە رەمەزان و نە لە جەژن، رێگە نادەن کاتێکی خۆش بەسەر ببەین، دەبێت تاوەکو کەی بەم شێوەیە بژین و نازانین بۆ کوێ دەڕۆین؟"
 
بەگوێرەی بەرپرسانی تەندروستیی کەرتی غەززە؛ لەدوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە 18ی مانگی رابردوو؛ زیاتر لە 1000 فەلەستینی کوژراون و نزیکەی 150 هەزاری دیکەش ئاوارە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک.

مەسک داوای بازرگانیی ئازاد لە نێوان ئەمریکا و ئەورووپا دەکات

ناڤارۆ پشتیوانی لە سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر کاڵای هاوردەکراوی بیانیدا کرد، کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بووە هۆی ئەوەی پێنوێنی بازاڕەکانی ئەمریکا دابتەپێت و لە ئەنجامدا کۆمپانیای تێسلای مەسک 18 ملیار دۆلاری لە بەهای پشکەکانی لەدەست دا.