رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، فینلاندییەکان دڵخۆشترین گەلی جیهانن. لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا ئیسرائیلیەکان دڵخۆشترینن. عێراقیش لە پلەی 101ەمینی جیهان دێت.
سەنتەری لێکۆڵینەوەی خۆشگوزەرانی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بە هاوبەشی لەگەڵ گاڵەپ، تۆڕی گەشەپێدانی چارەسەری بەردەوامی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستەی نووسەرانی راپۆرتی خۆشگوزەرانی لە جیهان دا، راپۆرتی ساڵی 2025ی بۆ پلەبەندکردنی دڵخۆشترین هاووڵاتییانی جیهان بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، خەڵکی فینلاند، دانیمارک، ئایسلاند و سوێد بەدوای یەکدا دڵخۆشترینی جیهانن و هەمان پلەی پاریان هەیە.
لەنێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا، ئیسرائیلییەکان دڵخۆشترینن کە پلەی هەشتەمیان لەسەر ئاستی جیهان هەیە. دوای ئەوانیش ئیماراتی و کوەیتیەکان دێن کە پلەکانی 21 و 30یەمی جیهاندا دێن.
هەروەها، عێراق کە پار لە پلەی 92ەمینی جیهاندا بوو، ئەم ساڵ هاتووەتە پلەی 101ەمینی جیهان.
پلەبەندکردنی وڵاتانی جیهان لەسەر بنەمای بەخشندەیی خەڵکەکەیان، ئامادەییان بۆ کاری خۆبەخشی، هاوکاریکردنی کەسانی نەناسراو و چەند بنەمایەکی دیکەیە.
10 دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان:
فینلاند
دانیمارک
ئایسلاند
سوێد
هۆڵەندا
کۆستاریکا
نەرویج
ئیسرائیل
لۆکسمبۆرگ
مەکسیک
10 خەمبارترین وڵاتانی جیهان:
ئەفغانستان
سیرالیۆن
لوبنان
مالاوی
زیمبابوی
بۆتسوانا
کۆماری کۆنگۆی دیموکرات
یەمەن
کۆمۆرۆس
لیسۆسۆ
6 دڵخۆشترین وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
ئیسرائیل
ئیمارات
کوێت
سعودیە
عومان
بەحرەین
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ