ئەمریکا و رووسیا لەسەر پێکهێنانی تیمی تایبەت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا رێککەوتن

19-02-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ئۆکراینا و ئەورووپا تووڕەن لەوەی لە کۆبوونەوەکە بەشدارییان پێنەکراوە.
ئۆکراینا و ئەورووپا تووڕەن لەوەی لە کۆبوونەوەکە بەشدارییان پێنەکراوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئەمریکا و رووسیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆبوونەوە. ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی دوو وڵاتەکە بوو دوای هەڵگیرسانی جەنگی کیێڤ و مۆسکۆ.
 
مارکۆ روبیۆ،  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدوای کۆبوونەوەکە گوتی، "ئامانجمان لێرە ئەوەیە کۆتایی بەو ناکۆکییە بهێنین. بەشێوەیەک دادپەروەرانە و درێژمەودا و لەباربێت و لەلایەن هەموو لایەکیشەوە قبووڵکراو بێت. ئەو چارەسەرە چۆن دەبێت؟ راستییەکەی ئەم گفتوگۆیانە بۆ ئەو مەبەستەیە کە چارەسەرەکە دیاریی بکەین."
 
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیاش لەوبارەوە باسی لەوە کرد، "پێموابێت گفتوگۆکان سوودبەخش بوون، ئێمە نەک تەنیا گوێمان گرت، بەڵکو بۆچوونی هەردوولاشمان گەیشت بەوی دیکە، هەندێک هۆکاریش هەن کە لەو بڕوایەدام لایەنی ئەمریکی ئێستا باشتر لە هەڵوێستی ئێمە گەیشتووە."
 
کۆبوونەوەکە چوار کاژێر و نیوی خایاند، تێیدا تیمی دانوستاندنکاری ئەمریکا و رووسیا رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی تیمی تایبەت بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان و کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی ئۆکراینا.
 
ئۆکراینا و ئەورووپییەکان تووڕەن لەوەی لە کۆبوونەوەکە بەشدارییان پێنەکراوە.
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەبارەی بەشداریپێنەکردنی لە کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کرد، "دڵنیام لەوەی بۆ ئۆکراینا و بۆ ناوچەکەمان کە ئەورووپایە، گرنگە هەر دانووستاندنێک کە بۆ کۆتاییهێنانی جەنگ دەکرێت، لەپشتمانەوە نەکرێت و لەپشت لایەنە سەرەکییەکانی قوربانیی شەڕەنگێزییەکانی رووسیا بێت."
 
ئۆکراینا و وڵاتانی ئەورووپا لە ستراتیژییەتی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی ئۆکراینا بەگومانن؛ بەتایبەتیش کە هەفتەی رابردوو واشنتن رەتیکردەوە کیێڤ ببێتە ئەندام لە ناتۆ و بەدووریشی زانی ئەو وڵاتە ئەو 20٪ـەی خاکەی لە رووسیا وەربگرێتەوە کە لەو سێ ساڵەدا لەدەستیداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپێشاندانی ئەمریکییەکان لە دژی ترەمپ لە واشنتن، "رژێمی فاشیستی ترەمپ دەبێت ئێستا بڕوات." وێنە: AFP

لە ئەمریکا بە درووشمی 'نا بۆ پاشایەتی' خۆپێشاندان لە دژی ترەمپ کرا

هەزاران ئەمریکی لە واشنتنی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی ئەمریکا دژی سیاسەت و رێکارە نوێیەکانی حکومەتی ئەمریکا، هەروەها سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ بەرامبەر بە جەنگەکانی ئۆکراینا و غەززە خۆپێشاندانیان کرد.