ئاگر لە مەسەدۆنیای باکوور زیاتر لە 100 هێکتار رووبەری دارستان دەسووتێنێت

17-07-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ئاگر لە دارستانەکانی مەسەدۆنیای باکوور
ئاگر لە دارستانەکانی مەسەدۆنیای باکوور
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دارستانی نۆڤۆ سێلۆ لە باشووری مەسەدۆنیای باکوور، لە سەرەتای ئەم مانگەوە چەندینجار ئاگری تێدا کەوتووەتەوە. لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە ئاگر لە مەسەدۆنیای باکوور زیاتر لە 100 هێکتار رووبەری دارستانی سووتاندووە.
 
ستۆینج ئانگیلۆڤ، بەڕێوەبەری ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان لە مەسەدۆنیای باکوور دەڵێت، "ئاگرەکە زۆر گەورەیە و لە زۆر ناوچەی جیاجیاش هەیە. لە هەندێک ناوچە تیمەکانمان بە زەحمەت دەگەنە شوێنەکە، ئەوەش کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی قورستر کردووە."
 
بەرپرسانی مەسەدۆنیای باکوور دەڵێن، ئێستا 12 ناوچە لە دارستانەکانی وڵاتەکە ئاگریان تێدایە؛ 133 کارمەندی ئاگرکوژێنەوەش هەوڵی کوژاندنەوەیان دەدەن.
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە نزیکەی 200 ئاگر لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە کەوتوونەتەوە؛ بەو هۆیەوە زیاتر لە 100 هێکتار رووبەری دارستان سووتاوە.
 
ئەندرای پاڤالێچینکۆ، کارمەندی ئاگرکوژێنەوە ئاماژە بەوە دەکات، "لە 24 کاژێری رابردوودا هێلیکۆپتەرەکان توانیویانە 30 جار ئاو بڕژێنن و رووبەرێکی زۆر لە دارستانەکان لە سووتان بپارێزن، ئامێری پێشکەوتووش بەکاردەهێنین بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە."
 
یەکێتیی ئەورووپا زیاتر لە 550 کارمەندی ئاگرکوژاندنەوەیان بە سەرانسەری ئەو وڵاتانە بڵاوەپێکردووە کە ئاگریان تێدا کەوتووەتەوە، لەوانەش مەسەدۆنیای باکوور.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاپای ڤاتیکان لەکاتی نزا و نوێژکردن لە کەنیسەیەکی هەولێر لە ساڵی 2021. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دوای مردنی پاپا چی روودەدات و ڤاتیکان چی دەکات؟

15 بۆ 20 رۆژ دوای مردنی پاپا، پڕۆسەی دەستپێکردنی پاپای نوێ دەستپێدەکات. ئەو کاردیناڵانەی تەمەنیان خوار 80 ساڵە، بۆ ئەم پڕۆسە نهێنییە کۆدەبنەوە. دەچنە کەنیسەی سیستن، دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن و لە جیهانی دەرەوە دادەبڕێن. بە هیچ شێوەیەک، هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ میدیا و دەرەوەدا نامێنێت؛ ناتوانن تەلەفۆنیش بەکاربێنن. دواتر لەنێو خۆیاندا، چەندین جار دەنگ دەدەن، تاوەکو یەکێک لە بەربژێرەکان دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەستدێنێت.