لایەنگرانی پارتێکی ئەڵمانی بلیتێکی گریمانەیی دیپۆرتکردنەوە بۆ 30 هەزار ماڵ دەنێرن

18-01-2025
رووداو @Rudawkurdish
پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارت و لایەنەکانی ئەڵمانیا
پۆستەرەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارت و لایەنەکانی ئەڵمانیا
نیشانەکردن هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەڵمانیا بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دەستیان پێکردووە و شتی سەیر روودەدەن. لە شارێکی باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا لایەنگرانی پارتێکی تووندئاژۆی دژە کۆچبەر، بلیتێکی گریمانەیی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ 30 هەزار ئەدرێس ناردووە، کە دانیشتووانیان بە رەچەڵەک ئەڵمانی نین.
 
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەمجارەی ئەڵمانیا، کە نێوەڕاستی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، هەڵمەتی بانگەشەی سەیر و سەمەرەی تێدایە. لە شاری (کارلسرووە) لە باشووری رۆژئاوای ئەڵمانیا، پارتی (ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا) کە پارتێکی تووندئاژۆی دژەکۆچبەرە، شێوازێکی نوێی بانگەشەکردنی داهێناوە؛ لە بەرنامەی هەڵبژاردنیدا باسی ناردنەوەی زۆرتری کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان دەکات.
 
هەندێک لە ئەندامان، لایەنگران و سەرکردەکانی ئەو پارتە ئەڵمانییە لەوەش زیاتر دەڕۆن و دەڵێن، تەنانەت ئەوانەی وڵاتینامەی ئەڵمانیاشیان وەرگرتووە، دەبێت سواری فڕۆکەیەک بکرێن و بنێردرێنەوە وڵاتی یەکەمیان؛ هەندێک لەوانەی باسیان دەکرێت، دایک و باوکیان یان نەنک و باپیریان چوونەتە ئەڵمانیا و هەر لەو وڵاتە لەدایکبوون، بەڵام تووندئاژۆ دژە کۆچبەرەکان دەڵێن، ئەوانیش پێویستە دیپۆرت بکرێن.
 
لە کارلسرووە 30 هەزار ماڵ کاخەزێکیان لە شێوەی بلیتی فڕۆکە بۆ خراوەتە پۆستەوە؛ بلیتەکە بۆ یەک سەر بڕدراوە و ئێکۆنۆمییە، لەسەری نووسراوە، "لە ئەڵمانیاوە بۆ ئەو وڵاتە ئارامەی کە وەرگری بلیتەکە لێیەوە هاتووە."
 
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەرتاسەری ئەڵمانیا نیگەرانی و رەخنەی زۆری بەدوادا هات. فرانک مێنتروپ، سەرۆکی شارەوانیی شارەکە رەخنەی تووندی لە پارتی (ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا) گرت و گوتی، ئەوەی کردوویانە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک لە خەڵک لە رۆبۆتێک دەڕوانن

هۆشداریی راپۆرتێکی نێودەوڵەتی لەبارەی ژیریی دەستکرد؛ 'دەترسم لە دیارنەمانی مرۆڤایەتی لە 10 ساڵدا'

لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لەوەی کێبڕکێی شپرزەی نێوان کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆجیا لەسەر ئەوەی کێ بەهێزترین ژیریی دەستکرد دروست دەکات، دەکرێت "زیانی" هەبێت