prev
next
رووداو دیجیتاڵ
تیمە فریاگوزارییەکانی ئۆکراینا دەڵێن، بەهۆی هێرشێکی رووسیا بۆ سەر شاری سوومی وڵاتەکە، 31 کەس کوژران و دوویان منداڵن.
هێرشەکە کاژێر 13:40 خولەکی ئەمڕۆ روویداوە. تیمە فریاگوزارییەکان دەڵێن، 84 کەسی دیکەش برینداربوون و لەنێویاندا 10 منداڵ هەن.
شاری سوومی لە سنووری رووسیاوە نزیکە و لە چەند هەفتەی رابردوودا هێرشەکانی مۆسکۆ بۆ سەر شارەکە زیاتر بوون.
تیمە فریاگوزارییەکان دەڵێن، رووسیا ناوەندی شارەکە، ئەو شوێنەی زۆرترین خەڵک لێی کۆدەبنەوە، بۆردوومان کردووە.
هێرشەکەی رووسیا دوو رۆژ دوای سەردانەکەی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هات بۆ لای ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
ڤۆلۆدیمیر زیلینیسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، رووسیا لە هێرشەکەیدا مووشەکی بالیستی بەکارهێناوە و داوای لە هاوپەیمانانی کرد "گوشارێکی بەهێز" لەسەر رووسیا بکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.
ڤیدیۆی شوێنەکە دوای هێرشکردنە سەری لەلایەن رووسیاوە بڵاوکراوەتە و تیایدا دەردەکەوێت، لاشەی خەڵکی لەسەر شەقامەکان کەوتوون.
جەنگی رووسیا و ئۆکراینا زیاتر لە سێ ساڵە بەردەوامە.
لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ بووەتەوە سەرۆکی ئەمریکا، بەردەوام داوای کۆتاییهێنانی جەنگەکەی کردووە، بەڵام رووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ