جەنگی ئۆکراینا و رووسیا لە کڵاشینکۆڤەوە بۆ درۆن گۆڕاوە

02-01-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
پاشماوەی هێرشێکی رووسیا لە ناوچەیەکی ئۆکراینا
پاشماوەی هێرشێکی رووسیا لە ناوچەیەکی ئۆکراینا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هێرشێکی رووسیادا لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا، کە لە رێگەی 90 درۆنەوە ئەنجامیدا، ناوەندی کولتووری و زانکۆیەکی شاری لڤیڤی لە رۆژئاوای ئۆکراینا کردە ئامانج؛ ئەوەش وەڵامی مۆسکۆ بوو بۆ زنجیرە هێرشەکانی ئۆکراینا لە دوا رۆژەکانی ساڵی رابردوو.
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، "لە رێگەی چەکی پێشکەوتووەوە، هەندێک شوێنی ستراتیژی دەکەینە ئامانج، شوێنێک کە فەرماندەی سەربازی و گرووپە چەکدارەکانیان کۆدەبنەوە، ئێمە پێگەی سەربازی دەکەینە ئامانج. ئەو هێرشانەش هەستیارن و بەردەوامیش دەبین. لە رۆژی دوای هێرشەکانەوە تێبینی ئەو وەڵامانەتان کرد و ئەمڕۆش هێرش دەکەین و سبەینێش هێرش دەکەین."
 
ئێستا جەنگی ئۆکراینا و رووسیا، لە شەڕە تەقەی کڵاشینکۆڤ و تۆپهاوێشتنەوە، گۆڕاوە بۆ جەنگی درۆنی.
 
ئۆکراینا لانیکەم 190 هێرشی درۆنیی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی خاکی رووسیا کردووە و هەندێکیان ناوجەرگەی مۆسکۆیان کردووەتە ئامانج.
 
لە بەرامبەردا ئۆکراینا دەڵێت، لە سەرەتای جەنگەوە رووسیا 3700 هێرشی درۆنی بۆ سەر ناوچەکانی ئۆکراینا کردووە؛ ئەمەش بێجگە لەوەی لەگەڵ ئێران رێککەوتوون کارگەیەکی دروستکردنی درۆن لەنێو رووسیا بکەنەوە و تاوەکو هاوینی 2025 شەش هەزار درۆن دروست بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاپای ڤاتیکان لەکاتی نزا و نوێژکردن لە کەنیسەیەکی هەولێر لە ساڵی 2021. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دوای مردنی پاپا چی روودەدات و ڤاتیکان چی دەکات؟

15 بۆ 20 رۆژ دوای مردنی پاپا، پڕۆسەی دەستپێکردنی پاپای نوێ دەستپێدەکات. ئەو کاردیناڵانەی تەمەنیان خوار 80 ساڵە، بۆ ئەم پڕۆسە نهێنییە کۆدەبنەوە. دەچنە کەنیسەی سیستن، دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن و لە جیهانی دەرەوە دادەبڕێن. بە هیچ شێوەیەک، هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ میدیا و دەرەوەدا نامێنێت؛ ناتوانن تەلەفۆنیش بەکاربێنن. دواتر لەنێو خۆیاندا، چەندین جار دەنگ دەدەن، تاوەکو یەکێک لە بەربژێرەکان دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەستدێنێت.