ڤیدیۆ؛ خاوەنی گەورەترین سوپرایزی جامی ئاسیا قسە بۆ رووداو دەکات

29-01-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هەڵبژاردەی تاجیکستان
هەڵبژاردەی تاجیکستان
نیشانەکردن هەڵبژاردەی تاجیکستان جامی ئاسیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیەی گەورەترین سوپرایزی لە جامی ئاسیادا تۆمارکرد، قسە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و باس لەو دەستکەوتە گرنگەیان دەکات کە بەدەستیانهێناوە.
 
هەڵبژاردەی تاجیکستان، گەورەترین سوپرایزی جامی ئاسیای ئێستایە، کە رکابەرییەکانی لە قەتەر بەڕێوەدەچن و بەبردنەوە لە ئیمارات گەیشتە قۆناخی هەشتی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە.
 
تاجیکستان، یەکەمجارە لە مێژوودا بەشداری لە رکابەرییەکانی جامی ئاسیادا دەکات، لە یەکەم بەشداریکردنیدا قۆناخی کۆمەڵەکانی بڕی و لە قۆناخی شازدەدا، بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە ئیماراتی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
 
دوای بردنەوە مێژووییەکەیان لە ئیمارات و گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە، پێتەر شێگێرت، راهێنەری کرواتیی هەڵبژاردەی تاجیکستان، بەدڵخۆشییەکی زۆرەوە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی " پێموایە بینەران براوە بوون، چونکە ئەوان سەیری یارییەکی ناوازەیان کرد. قەتەر براوەیە، چونکە بەشێوازێکی زۆر باش پاڵەوانێتییەکەی رێکخستووە. ئێمەش براوەین، چونکە هێشتا لە پاڵەوانێتییەکەدا ماوین. پێموایە هەڵبژاردەی ئیماراتیش دۆڕاونین، چونکە یارییەکی ناوازەیان کرد و لێدانە یەکلاکەرەوەکانیش کەمێک چانس رۆڵی تێدا دەبینێت."
 
رووداو پرسیاری چیرۆکی شکاندنی چاویلەکەکانی لە راهێنەری تاجیکستان کرد، ئەو لە وەڵامدا گوت ی "من تەنیا دەتوانم لەبارەی بارودۆخی چاویلکەکانمەوە قسە بکەم، من هەموو کات پێویستە چاویلکەکانم بگۆڕم، چونکە تاوەکو ئێستا سێ جار شکاندومن. لەو بارەیەوە پێویستە قەتەر شتێک بگۆڕێت و کارێک بکات."
 
 
پێتەر شێگێرت، لە کۆتایی قسەکانیدا کە رووداو پێیگوت تۆ پیاوێکی گەورەی گوتی "نەخێر، ئێوە پیاوە گەورەکانن، چونکە خەڵکی زۆر باشن."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە