هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید کلاسیکۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وێڕای پێکرانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێز و بەشدارینەکردنی لە کلاسیکۆ، هەروەها رۆدریگۆ بەهەمان شێوە، مەشقەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید گەڕانەوەی یاریزانێکی کاریگەری بەخۆوە بینی.
 
ریال مەدرید پێکرانی هەریەکە لە کۆرتوا و رۆدریگۆی لە دوای یارییەکەی بۆرووسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ کە 5 - 2 سەرکەوتنی تێدا بەدەستهێنا، راگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ یاریزانێکی کاریگەر گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکە.
 
براهیم دیاز، بۆ یەکەمجارە پاشماوەیەکی بەرچاو لە دابڕان، گەڕایەوە مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید و لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی یانەکەدا بەشداریکرد.
 
ریال مەدرید لە پلاتفۆرمەکانی خۆی، وێنەیەکی دیازی لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا بڵاوکردووەتەوە، لە کاتێکدا بەشدارینەکردنی رۆدریگۆ و کۆرتوا، دۆخێکی خەمبارانەی بەسەر یانەکەدا سەپاند، وێڕای ریمۆنتاداکەی دوێنێ شەوی یانەکە بەرامبەر دۆرتمۆند.
 
دیازی 25 ساڵ، لە نێوەڕاستی مانگی رابردوودا لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیێداد تووشی پێکانبوو و یاریگەی بەجێهێشت. پێشبینیدەکرا دیاز بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە ئەمڕۆ گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکەی.
 
هەندێک سەرچاوەی میدیایی ئاشکرایانکردووە، دیاز بۆ یارییەکەی دوێنێ شەویش بەردەست بووە، بەڵام کارلۆ ئەنچیلۆتی بەباشی زانیوە پەلە لە گەڕانەوەی نەکات و بەهۆی پێکرانی رۆدریگۆوە، هەلی بەشداریکردنی لە کلاسیکۆدا زۆرە.
 
دیاز لە وەرزی ئەمساڵدا بەشداری شەش یاریی کردووە و گۆڵێکی تۆمارکردووە و ئەسیستێکی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە