ئیمیلیانۆ مارتینێز بۆ دوو یاری راگیرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئیمیلیانۆ مارتینێز

شرۆڤە

A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین رایگەیاند، ئیمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکە بۆ دوو یاریی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی داهاتوو، راگیراوە.
 
بڕیاری فیدراسیۆنە ئەرجەنتینییەکە بەرامبەر بە گۆڵپارێزی یانەی ئاستۆن ڤێلا، جێبەجێکردنی بڕیارێکی لیژنەی رێککاریی فیفایە کە ئەو گۆڵپارێزی بەڕاگرتن بۆ دوو یاری، سزادابوو.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئاشکرایکردووە، لیژنەی رێککاری پێیوایە ئیمیلیانۆ مارتینێز، بەرپرسە لە هەڵسوکەوتی تووند و پێشێلکردنی بنەماکانی یاریی خاوێن لە هەردوو یاریی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر چیلی و کۆڵۆمبیا کە رۆژانی پێنج و دەی ئەم مانگە ئەنجامدران.
 
فیدراسیۆنە ئەرجەنتینییەکە هەروەها دەڵێ، گۆڵپارێزەکەی ئاستۆن ڤێلا بۆ دوو یاریی سڕکراوە و ئەو بڕیارە لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتیندا جێبەجێ دەکرێت.
 
فیدراسیۆنە ئەرجەنتینییەکە وێڕای ئەوەش، دەڵێ رەوایی سزاکەیە سەر مارتینێز رەتدەکەینەوە.
 
مارتینێز کە رۆڵی گەورەی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2022 لەلایەن هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە، چەند جارێکە بەهەڵسوکەوتی نەشیاو، سەرنجی میدیاکان بۆخۆی رادەکێشێت.
 
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێشەنگی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 پاش کۆکردنەوەی 18 خاڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە