سەرۆک تووڕەیە و ئەنچێلۆتی بە داوایلێبوردنێک ساردی دەکاتەوە

25-09-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن فلۆرێنتینۆ پێرێز کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، زۆر تووڕەیە لە کارلۆ ئەنچێلۆتیی راهێنەری یانەکەی، بەهۆی دۆڕاندنی یاریی دێربیی مەدرید و راهێنەرەکە داوایلێبوردنی لە سەرۆکەکەی کردووە و پێیگوتووە "سەرۆک ببورە، هەڵەی من بوو".
 
لە یاریی دێربی مەدرید، لە گەڕی شەشەمی لالیگا، کە لەسەر یاریگەی میترۆ پۆلیتانۆ لە مەدرید بەڕێوەچوو، ریال مەدرید 3-1 بە ئاتلێتیکۆ مەدریدی هاوشاری دۆڕا.
 
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە زۆر تووڕە بووە و لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆبووەتەوە و پێڕاگەیاندووە کە یارییەکی زۆر خراپیان کردووە و ئەمە مایەی قبوڵکردن نییە.
 
وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، ئەنچێلۆتی بە داوایلێبوردن کردنەوە رووبەڕووی تووڕەی سەرۆک بووتەوە و دەڵێن "ئەنچێلۆتی لە قسەکانیدا بۆ پێرێز زۆر روون بووە و پێیگوتووە، سەرۆک.. ئەمە هەڵەی منە، هەست بە ئازاری هاندەرانی ریال مەدرید دەکەم، ببورە".
 
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوەش دەکەن، پێرێز وەک هەموو هاندەرانی تیپەکە تووڕە بووە، بەڵام دواتر هانی ئەنچێلۆتی داوە بەردەوام بێت لە کارکردن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەم شکستە لەبیر بکرێت.
 
لای خۆیەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی داوایلێبوردنی لە پێرێز کرد بەهۆی شکستەکەیەوە، بەتایبەت شێوازی بەیەکچوونی ئەو سێ گۆڵەی دژی یانەکە تۆمارکران، کە هەموویان هاوشێوەی یەکدی بوون و ئەنجامی هەڵەیەک بوون، کە دەکرا خۆیانی لێ بەدووربگرن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە