چاوەڕواننەکراو.. ڤینی بیر لە بەجێهێشتنی ریال مەدرید دەکاتەوە

25-08-2024
دیاری حەسەن
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جونیۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە پێی چەند سەرچاوەیەک، ڤینیسیۆس جونیۆر دەتوانێت لە ئێستاوە دەست بە گفتوگۆ بکات لەگەڵ سعودییەکان و مەرج نییە تاوەکو کۆتایی وەرز چاوەڕێ بکات.

سندوقی وەبەرهێنانی سعودییە هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی ریال مەدرید کە بەربژێری سەرەکییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی بالۆندۆری 2024.
 
ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوودا هۆکارێکی سەرەکی بوو لە سەرکەوتنەکانی ریال مەدرید و بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگی پازدەیەمی یانەی شاهانە.
 
ڤینیسیۆس، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی دێت و نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆیە، بەڵام سعودییەکان نایانەوێت تاوەکو ئەو کاتە چاوەڕێ بکەن و دەیانەوێت بە زووترین کات تواناکانی ئەو یاریزانە بەدەستبهێنن.
 
بە پێی چەند میدیایەکی جیهانی، سعودییەکان بە ڤینیسیۆسیان راگەیاندووە کە دەتوانێت لە ئێستاوە بیر لە دەستەوارەکەیان بکاتەوە بێ گەڕانەوە بۆ یانەی ریال مەدرید یان راوەستان تاوەکو کۆتایی وەرز، بابەتەکەش تەنیا لەسەر رەزامەندی ئەو یاریزانە ماوەتەوە.
 
سعودییەکان ئامادەییان دەربڕیوە لەسەر ئەوەی ملیارێک یۆرۆ پێشکێشی ئەو یاریزانە بکەن بۆ ئەوەی ببێتە باڵیۆزی مۆندیالی 2034، کە بڕیارە لە سعودیە ئەنجامبدرێت.
 
سعودییەکان تۆپەکەیان خستووەتە یاریگەی ڤینیسیۆس، ئێستا بڕیاری مانەوە لە ریال مەدرید یان پەیوەندیکردن بە خولی سعودی لەلای ئەستێرە بەرازیلییەکە ماوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە