ڤیدیۆ؛ میلانۆ بە بایرن میونشن دۆڕا

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
میلانۆ 78-79 بایرن میونشن
میلانۆ 78-79 بایرن میونشن
نیشانەکردن یورۆلیگ بایرن میونشن میلانۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە بەهێزترین یاریی یۆرۆلیگی باسکەدا، بەجیاوازی تەنیا خاڵێک لە میلانۆی ئیتاڵی بردەوە.
 
بایرن میونشن لە یارییەکی سەرنجڕاکێشی خولی باسکەی ئەورووپادا، لە شاری ئاساگۆی ئیتاڵی بووە میوانی میلانۆ و دوای رکابەرییەکی بەهێز، توانی بەئەنجامی 79 خاڵ بەرامبەر بە 78 خاڵ لێیبباتەوە.
 
تیپی میوان لە چرکەکانی کۆتاییدا لە رێگەی نیک ویلەر- پاپەوە بەجیاوازییەکی کەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا، چونکە توانی یەکێک لە دوو هەوڵی هەڵدانی ئازاد تۆماربکات.
 
کارسۆن ئێدواردز 25 خاڵی بۆ میونشن تۆمارکرد و باشترینی یارییەکە بوو، دوای ئەویش دیڤین بووکەر بە 23 خاڵ دووەم باشترینی میونشن بوو.
 
یانە ئەڵمانییەکە 11ـەمین سەرکەوتنی لە 17 یارییدا بەدەستهێنا و بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی سەرکەوت.
 
لە کاتێکدا میلان تووشی دۆڕانی هەشتەمی بوو و دابەزی بۆ پلەی یازدەم.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە