ڤینیسیۆس: دەمەوێت نازناو لەگەڵ بەرازیل ببەمەوە

06-06-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جونیۆر بەرازیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و کۆتاییهاتنی ئاهەنگەکانیان، پەیوەندیی بە هەڵبژاردەی بەرازیلەوە کرد، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکانی داهاتوو.
 
ڤینی بە ستایلێکی جیاوازەوە چووە ئۆرلاندۆ لە ئەمریکا و پەیوەندیی بە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد، لەلایەن یاریزانان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەی بەرازیلەوە پیرۆزبایی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە لە یاریزانەکەی ریال مەدرید کرا.
 
ڤینیسیۆس دوای پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەکەوە گوتی "زۆر دڵخۆشم لێرەم لە ئۆرلاندۆ، لەگەڵ هەموو تیپەکە بەگشتی و دەستەی هونەری، زۆر دڵخۆشم ئێستا و دەبێت هەموو شتێک بکەین، پێویستە ئامادەکارییەکی باش بکەین بۆ ئەوەی لە کۆپا ئەمریکادا ئاستێکی نایابمان هەبێت."
 
ئەستێرەکەی ریال مەدرید لەبارەی بردنەوەی نازناوەوە لەگەڵ سیلیساو دەڵێت "پێشتر نازناوم لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بەدەستنەهێناوە، دەمەوێت ئەوە رووبدات، زۆربەباشی دەبێت خۆمان بۆ ئەو ساتە ئامادەدەکەین، هەروەها نەوەی داهاتووی بەرازیل لەسەر رێگەیەکە دەتوانێت کاری گەورە بکات."
 
هەڵبژاردەی بەرازیل دوو یاریی دۆستانە ئەنجامدەدات، بەرەبەیانی رۆژی 9ـی مانگ کاژێر 03:30 بەرامبەر هەڵبژاردەی مەکسیک یاری دەکات، دوای ئەوە بەرەبەیانی رۆژی 13ـی مانگ کاژێر 02:00ـی بەرەبەیان رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەمریکا دەبێتەوە.
 
دوای ئەوە کاروانی بەرازیل رۆژی 25-6 بە رووبەڕووبوونەوەی کۆستاریکا لە کۆپا ئەمریکادا دەستپێدەکات، کە یارییەکە کاژێر 04:00ـی بەرەبەیان بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە