کلاسیکۆی جیهان.. ئەرجەنتین دەیەوێت بەبردنەوە لە بەرازیل بگاتە مۆندیال

25-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بەرازیل ئەرجەنتین پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەیەوێت سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەربکات، کاتێک لە کلاسیکۆی جیهاندا بەرامبەر بەرازیل یاری دەکات.
 
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە کاژێر 03:00 لە رکابەرییەکانی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەبێ لیۆنێل مێسی، لەنێو یاریگەی مونومێنتال لە بۆینس ئایرێس میوانداریی هەڵبژاردەی بەرازیل دەکات و جیهان بینەری کلاسیکۆییەکی دیکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردە دەبن.
 
لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر ئۆرۆگوای، ئەرجەنتین بە زەحمەت بردییەوە و هەنگاوێکی زیاتر لە گەیشتن بە مۆندیال نزیکبووەوە، لە یارییەکەی بەرامبەر بەرازیل، تانگۆ بە یەکسانبوون و بردنەوە سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەر دەکات و دەبێتە یەکێکی دیکە لەو هەڵبژاردانەی دەگەنە مۆندیال، دوای ئەوەی ژاپۆن لە ئاسیا و نیوزلەندا لە ئوقیانۆس وەکو یەکەم دوو هەڵبژاردە سەرکەوتن.
 
لە یارییەکەدا هاوشێوەی یاریی رابردوو بەهۆی پێکانەوە لیۆنێل مێسی یاری ناکات، بەڵام ئەرجەنتییەکان دەیانەوێت گەیشتنیان بۆ مۆندیال بۆ لیۆ بکەنە دیاری و تیپەکەی لیۆنێل سکالۆنی ئامادەیە.
 
هەڵبژاردەی بەرازیل بەسەرکردایەتیی ڤینیسیۆس جونیۆر و رافینیا بۆ یارییەکە ئامادەیە، دوای بردنەوەیان لە کۆڵۆمبیا تیپەکە چاوی لەوەیە سەرکەوتنی ئەرجەنتین بۆ مۆندیال دوابخات، سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان یاری دەکەن.
 
لە یاریی چوونی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا، ئەرجەنتین لەنێو خاکی بەرازیل لەو هەڵبژاردەیەی بردبووەوە و دەیەوێت بە دووبارەکردنەوەی بردنەوە سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەر بکات، بەرازیلیش نایەوێت بەرەو دواوە بگەڕێتەوە و چاوی لە بەرزکردنەوەی ژمارەی خاڵەکانیەتی بۆ بەردەوامبوون لە رکابەرییەکەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە