زانیاری ورووژێنەر سەبارەت بە گرێبەستە نهێنییەکەی ریال مەدرید

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لامینی فاتی ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریال مەدرید، رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی لێگانیس کردووە، بۆ گواستنەوەی یاریزانە لاوەکەی لامینی فاتی بۆ ریزەکانی یانەی شاهانەی ئیسپانیا.
 
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەو بەرگریکارە لاوە رۆژی پێنجشەممەی رابردووە لە پشکنینی پزیشکی دەرچووە و گرێبەستی گواستنەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید واژۆکردووە.
 
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرگریکارە لاوەکەی تەمەنی 18 ساڵانە، گرێبەستێکی واژۆکردووە کە بەهۆیەوە بۆ ماوەی پێنج وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کردووە.
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ریال مەدرید تەنیا 120 هەزار یۆرۆی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە بە لێگانیس داوە، جگە لە هەندێک گۆڕانکاری بۆ لێگانیس.
 
لامینی فاتی بووەتە یاریزانی ریال مەدرید، بەڵام دەبێت چاوەڕێی مانگی یەک بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپی یەکەمدا دەربکەوێت.
 
لامینی فاتی، لە شاری مەدرید لەدایکبووە و دایکی ئەنگۆلییە و باوکی خەڵکی گینیا بیساوە، بەهێزی جەستەیی جیا دەکرێتەوە و درێژی باڵای 1.80 مەترە و تەمەنی تەنیا 18 ساڵە.
 
بەهۆی تەمەنی بچووکەوە ئەگەری ئەوە هەیە لە تیپی لاواندا ناوی تۆماربکرێت و و هەر کاتێک تیپی یەکەم پێویستی پێبووە بانگهێشتی بکات بۆ یاریکردن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە