لامین دەچێتە ریال مەدرید

17-12-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لامینی فاتی ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدرید زۆر نزیکە لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی لاو لە ریزەکانی یانەی لێگانیس لە میرکاتۆی زستانەی داهاتوودا.
 
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی رێلیڤۆ، لامینی فاتی، تەمەن 18 ساڵ نزیکە لە گواستنەوەی بۆ مێرێنگێ، کە لە تیپی دووەمی لیگانێسەوە هاتووە.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیپی دووەمی یانەی ریال مەدرید هاوینی رابردوو یارییەکی دۆستانەیان بەرامبەر لێگانیس لە ڤاڵدێبیباسدا ئەنجامدا، لەو یارییەدا فاتی سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راکێشا.
 
روونیشیکردەوە، فاتی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا نزیکبووە لە گواستنەوەی بۆ ڤالێنسیا، بەڵام لێگانێس توانی لە کۆتاییدا بیهێڵێتەوە.
 
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ریال مەدرید ماوەیەکی زۆرە بەدوای ئەو یاریزانەدا دەگەڕێت، بەڵام بارودۆخی ئێستای ئەکادیمیای شاهانە، بەهۆی پێکانی یاریزانان و خراپی ئەنجامەکان، گرێبەستی گواستنەوەی لەگەڵ فاتی لە وەرزی زستاندا خێراتر کرد.
 
رێلیڤۆ دەڵێت "ئەوانەی یاریزانەکە لە نزیکەوە دەناسن بە بەرگریکارێکی چەپی بەهێز لە رووی جەستەییەوە وەسفی دەکەن، کە لە بەریەککەوتنەکان و خوێندنەوەی یارییەکەدا زۆر سەرکەوتووە، هەروەها خاوەنی جەستەیەکی بەهێزە و کوالیتییەکی بەرگری بەرزی هەیە.
 
فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆر لە بواری مێرکاتۆ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "بڕیارە یانەی ریال مەدرید بەبڕی 100 هەزار یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ لامینی فاتی بکات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە