ریال مەدرید لە گرێبەستکردن لەگەڵ هاری کەین کشایەوە

08-06-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن هاری کەین ریال مەدرید بنزیما، ریال مەدرید، هەڵبژاردەی فەرەنسا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریدا بەیەکجاری لە هەوڵەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ هاری کەین، هێرشبەری تۆتێنهام هۆتسپێر بکشێتەوە.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا ریال مەدرید هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کەین چڕکردبووەوە، بەڵام یانەکە بڕیاریدا بەیەکجاری پاشەکشە بکات و گرێبەستکردن لەگەڵ هاری کەین لە کارنامەی خۆیدا لاببات.
 
ریال مەدرید پێویستی بە گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێکی سەرەڕم هەیە، پاشئەوەی کەریم بنزیما، پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە کرد.
 
میدیای ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، ریال مەدرید بیرکردنەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ هاری کەینی لە کارنامەی خۆی دەرهێناوە و لێی پاشگەز نابێتەوە.
 
سەرچاوەکان گوتوویانە، ریال مەدرید پێیوایە ئەو ژمارانەی خراونەتە روو لە دەستەوارەی کەیندا خەیاڵی و جێگەی باوەڕ نین، چونکە دانیێل لیڤی، سەرۆکی یانەی تۆتێنهام داوای 116 ملیۆن یۆرۆی کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە کەین و ئەو یاریزانەش داوای مووچەی 20 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی کردووە.
 
بەپێی ئەوەی میدیاکان باسی دەکەن، ریال مەدرید تەنیا لەبەر هۆکاری داواکاریی گەورەی یانە ئینگلیزییەکە لە دەستەوارەکە نەکشاوەتەوە، بەڵکو هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە هێنانی کەینی تەمەن 29 ساڵ، پێچەوانەی پلان و ستراتیژی یانەکەیە کە هەوڵدەدات بۆ ساڵانی داهاتوو پێکهاتەیەکی لاو دروست بکات.
 
ریال مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا چەندین یاریزانی بەڕێکردووە، لەوانەش جیا لە کەریم بنزیما، هەریەکە لە مارکۆ ئاسینسیۆ، ماریانۆ دیاز و ئیدین هازارد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە