پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگی عێراق لە شەقڵاوەیە

20-07-2023
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن پاڵەوانێتی کیک بۆکسینگی عێراق
A+ A-
رووداو هەولێر 

بڕیارە پاڵەوانێتی کێک بۆکسینگی یانەکانی عێراق لە شارۆچکەی شەقڵاوە بەڕێوەبچێت، بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی نوێی هەڵبژاردەی عێراق.
 
کێبرکێکە بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی عێراق بەهاوکاری لقی هەولێرە، یارییەکان لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی شەقڵاوە رۆژانی هەینی و شەممە لە جۆری کەی وەن و فول کۆنتاکت بەڕێوەدەچن، چاوەڕواندەکرێت زیاتر لە 20 یانە بەشداری بکەن. 
 
محەممەد سەردار، سەرۆکی لقی هەولێر، لە فیدراسیۆنی کیک بۆکسینگی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو، رایگەیاند "ئامادەکارییەکانمان بە هەواهەنگی لەگەڵ قایقمامی شەقڵاوە زۆر باشن، دەمانەوێ میواندارییەکی جوانی ئەو پاڵەوانێتییە بکەین". 
 
لەم پاڵەوانێتییەدا شارەزایان و راهێنەرانی هەڵبژاردەی کیک بۆکسینگی عێراق بینەری یارییەکان دەبن، بۆ دەستنیشانکردنی 10 یاریزان بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق و بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکانی ئاسیا و عەرەب. 
 
کیک بۆکسینگ یارییەکی هونەری جەنگییە و رووبەڕووبوونەوەی دوو یاریزانە لەنێو حەلەبەدا، لە یارییەکەدا قاچ و دەست بەکاردێت و هەر یاریزانێک زۆرترین خاڵ وەربگرێت لە لێدانی یاریزانی بەرامبەری بە براوە هەژمار دەکرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە