ڤیدیۆ؛ لە ئێران پێشوازییەکی گەورە لە رۆناڵدۆ دەکرێت

18-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ چامپیۆنزلیگی ئاسیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی بەنێوبانگی پۆرتوگالی و یانەی نەسڕی سعودی، لەگەڵ شاندی یانەکەی گەیشتە تاران و لەلایەن هاندەرانی ئێرانەوە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا.
 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەزاران هاندەر لە تارانی پایتەختی ئێران چوونە بەردەم فرۆکەخانە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ساتی گەیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و یانەی نەسڕ بۆ وڵاتەکەیان ببینن.
 
شاندی یانەی نەسڕ لەلایەن عەلی دایی، ئەستێرەی پێشووی ئێرانەوە پێشوازییان لێکرا، دوای ئەوەش هەر لە فرۆکەخانە بەرپرسانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی فەرشێکی گەورەیان بەدیاری دایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و دوای ئەوەش خەڵاتێکی تایبەت بە سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سەنیگالی درا.
 
هاندەرانی وەرزشیی ئێران بەردەم فرۆکەخانە و شەقامەکانی تارانی پایتەختی وڵاتەکەیان پڕکردووە، هەر لە کە پاسی یانەی نەسڕ لە فرۆکەخانە دەرچوو هەزاران هاندەر بەرەو رووی پاسەکە چوون بۆ ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نزیکەوە ببینن.

 
دوای ئەوەش کاتێک یانەکە گەیشتە شوێنی مانەوەیان هەزاران هاندەر لەوێش لە چاوەڕوانی رۆناڵدۆدان و هەمووان بەیەکەوە هاوار دەکەن رۆناڵدۆ، رۆناڵدۆ.


 
بەپێی هەواڵی میدیای ئێران، لەکاتی گەیشتنی یانەی نەسڕ بۆ تاران، پاسی یانەکە لەلایەن 4 ئۆتۆمبێلی تایبەت و 6 ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە چاودێری دەکرێت، بۆ ئەوەی ئارامیی یانەکە و ئەستێرەکانی بپارێزرێت.
 
ئەمە جاری یەکەمە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بچێتە ئێران، ئەمشەو لە تاران دەبێت و رۆژی سێشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا، بەرامبەر یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی یارییدەکات، لەو یارییەدا کە کاژێر 21:00 بەکاتی باشووری کوردستان لە یاریگەی ئازادی دەکرێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە