ترۆسارد: دەمانەوێت ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دەربکەین

15-03-2025
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن پرێمەرلیگ چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید ئارسیناڵ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیاندرۆ ترۆساردی ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵ، لە کاتێکدا خۆی بۆ یاریی ژمارە 199 لە پرێمەرلیگ ئامادە دەکات، پێیوایە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ قورسە، بەڵام ویستی گەورەمان بۆ بردنەوە لێیان هەیە.
 
ترۆسارد باسی یاریی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە پرێمەرلیگ کردووە و پێیوایە تیپەکەی دەیەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بەتایبەت کە تیپەکە لەبەردەم هاندەرانی خۆیدا یاریی دەکات.
 
ئەو هێرشبەرە بەلجیکییە دەڵێ ئاگادارنەبووم کە ژمارەی یارییەکانم لە پرێمەرلیگ نزیکبووەتەوە لە 200 یاری، دەزانم ئەوە ژمارەیەکی گەورەیە و دڵخۆشم بەو دەستکەوتە.
 
ئارسیناڵ لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر ریال مەدرید یارییدەکات و لە مانگی چواردا هەردوو یاریی چوون و هاتنی قۆناخەکە ئەنجامدەدات.
 
هێرشبەرەکەی ئارسیناڵ زیاتر دەڵێ، بەهای ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا دەزانین، ئەوان 15 نازناوی چامپیۆنزلیگیان هەیە.
 
هەروەها دەڵێ، "یارییەکەی زۆر قورس دەبێت، بەڵام ئێمە ئامادەین و دەمانەوێت بەسەر پشتی ئەواندا بگەینە قۆناخی داهاتوو، ئێمە زۆربەتاسەین بۆ یارییەکە".
 
ترۆسارد دەڵێ، هاندەرانی ئارسیناڵ هەموو کاتێک پشتگیریمان دەکەن و لەسەرەتای هاتنمەوە هەست بەخۆشەویستیی هاندەران دەکەم. هەربۆیە من دەمەوێت هەموو کات وەڵامم بۆ باشیی و پشتگیرییەکانی ئەوان هەبێت لە رێگەی گۆڵکردن و ئەسیستەوە، ئەوە خۆشترین هەستە لە جیهاندا روودەدات.
 
ترۆسارد لە 2023 پەیوەندی بەئارسیناڵەوە کردووە و تاوەکو ئێستا 24 گۆڵی بۆ یانەکە لەسەرجەم کاروانی یارییکردنی بەدرێسی ئارسیناڵەوە تۆمارکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە