ڤیدیۆ؛ جۆکۆڤیچ گەیشتە یاریی کۆتایی و مێسی ئامادەبوو

29-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نۆڤاک جۆکۆڤیچ
نۆڤاک جۆکۆڤیچ
نیشانەکردن نۆڤاک جۆکۆڤیچ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نۆڤاکۆ جۆکۆڤیچ، ئەستێرەی سێربی جارێکی دیکە گەیشتە یاریی کۆتایی تێنسی مەیامی، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری بەدەستهێنا.
 
چوارەمی ریزبەندی جیهان لە یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێشدا بەرامبەر چواردەیەمی باشترینەکانی جیهان یارییکرد، سەرەتا هەردوولا لە یەکدییەوە نزیکبوون، بەڵام ئەزموونی جۆکۆ لە کۆمەڵەی یەکەمدا بە شەش دوو پێشکەوت.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا، چاوەڕواندەکرا دیمیترۆڤ ئاستێکی بەرزتر لە کۆمەڵەی یەکەم پێشکێشبکات، تێنسزانە بولگارییەکە زۆر هەوڵیدا بۆ ئەوەی لە رکابەرییەکە دوورنەکەوێتەوە، بەڵام لەو کۆمەڵەیەشدا جۆکۆڤیچ بە شەش سێ یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە و بە کاژێرێک و 10 خولەک خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 
لە یارییەکەدا لیۆنێل مێسی لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانی ئامادەبوون و دوای یارییەکەش چاوی بە جۆکۆڤیچ کەوت، نۆلی گوتی "تووشی شڵەژان بووم کاتێک مێسیم لەنێو یاریگەدا بینی، بەڵام ئامادەبوونی ئەو زۆر دڵخۆشی کردم."
 
نۆڤاک جۆکۆڤیچ خاوەنی شەش نازناوی تێنسی مەیامییە، بەرەبەیانی سبەی لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر یاکۆب مێنسکی چیکی رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوێکی دیکەی پاڵەوانێتییەکە دەکات.
 

لیۆنێل مێسی و ئانتۆنێلا

هاندەران وێنە لەگەڵ مێسی دەگرن

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە