بارسا یاریزانێکی لە نیکۆ باشتری دۆزییەوە

13-08-2024
دیاری حەسەن
نیشانەکردن لویس دیاز لیڤەرپوول یانەی بارسێلۆنا
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ
یانەی بارسێلۆنا بە دوای هێرشبەرێکی یانەی لیڤەرپوولە و ئەگەری هەیە ئاوڵوگۆری بکەن لەگەڵ یاریزانێکی خۆیان
 
دوای شکستهێنانی گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز، یانەی بارسا بە دوای ئەستێرەیەکی دیکەی هێڵی هێرشبەرییە، ئەو ئەستێرەیە یاریزانی یانەی لیڤەرپوول لویس دیازە.
 
پێشتر باوکی ئەو یاریزانە رایگەیاندبوو کە پێویستە کوڕەکەی رۆژێک لە رۆژان یاری بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بکات.
 
پێدەچێت بارسێلۆنا لەبەر یاسای یاریی خاوێن، هەوڵ بدات ئەو گواستنەوەیە بەشێوەی ئاڵوگۆرکردنی یاریزان ئەنجامبدات
 
بەپێی سەرچاوەکان، بارسێلۆنا دەیەوێت فرێنکی دی یۆنگ و بڕێک پارە پێشکێش بە لیڤەرپوول بکات بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە کۆڵۆمبییە.
 
لە هەمانکاتدا یانەی لیڤەرپوول بە دوای ناوەڕاستکارێکدا دەگەڕێت، هەوڵەکانی ئەو یانەیە بۆ بەدەستهێنانی مارتن زوبیمێندی، شکستیهێنا کاتێک راگەیێندرا کە ئەو یاریزانە لە یانەی ریال سۆسیداد دەمێنیتەوە.
 
سەرەڕای گۆڕینی راهێنەرەکەی، ئەو یانە ئینگلیزییە هیچ گواستنەوەیەکی ئەنجامنەداوە لە مێرکاتۆی هاوینەدا 
 
ئارنی سلۆت، راهێنەری لیڤەرپوول بە روونی رایگەیاندووە کە ئەو ژمارە 6ێکی پێویستە لە لیڤەرپوول بۆ وەرزی داهاتوو 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە