گەورەکانی پرێمەرلیگ لەسەر تواناکانی سیسکۆ رکابەریی بارسێلۆنا دەکەن

17-02-2024
ئەحمەد حاجی @AhmedHajy10
نیشانەکردن بارسێلۆنا لیڤەرپوول ئارسیناڵ مانچێستەر سیتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
یانە گەورەکانی پرێمەرلیگ و بارسێلۆنا لە پێشبڕکێدان بۆ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێڕەیەکی لایپزیگ و هەڵبژاردەی سلۆڤینیا.
 
هەریەک لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە پرێمەرلیگ و یانەی بارسێلۆنا لە لالیگا چاویان لەسەر یاریزانی سلۆڤینی بنیامین سیسکۆیە، و لە پێشبرکێدان بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان.
 
سیسکۆ تەمەنی 20 ساڵە و لە هێڵی هێرشبردن لە یانەی لایپزیگ یارییدەکات، کە لە هاوینی رابردوو لە یانەی سالزبۆرگەوە پەیوەندی کرد بە یانەی لایپزیگ، کە هەردوو یانە هەمان خاوەنیان هەیە.
 
بینیامین لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان 10 گۆڵی تۆمارکردووە لە 27 یارییدا لەگەڵ یانەکەی، 8 گۆڵ و 4 ئاسسیستی بۆ هەڵبژاردەی سلۆڤینیا لە 15 یارییدا تۆمارکردووە.
 
لە ساڵی 2019 بینیامین لە تەمەنی 16 ساڵیدا پەیوەندی کرد بە یانەی سالزبۆرگ و  و یانەکە بەشێوەی خواستن بۆ دوو وەرز یاریزانەکەی دایە یانەی دووەمی سالزبۆرگ، کە یانەی لیفێرینگە.
 
ئەو لە 44 یارییدا 22 گۆڵی بۆ یانە نەمساییەکە تۆمارکرد، دواتر لە ساڵی 2021 گەڕایەوە یانەی سالزبۆرگ و 3 جار لەگەڵیدا بووە پاڵەوانی خولی نەمسا و جارێکیش جامی نەمسای بەدەستهێنا.
 
سیکسۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ لایپزیگ تاوەکو ساڵی 2028 هەیە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە تەنیا 50 ملیۆن یۆرۆیە، کە ئاستبەرزی ئەو یاریزانە هانی یانەکان دەدات دەستپێشخەری بکەن و هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە بدەن بەبێ گوێدان بە نرخی گرێبەستی یاریزانەکە.
 
یاریزانەکە چاوی لەوەیە ببێتە یاریزانێکی سەرەکی و هەلی یارییکردنی زۆر پێبدرێت لە یانە نوێیەکەی، کە ئەمەش ئاستەم دەبێت لە یانەکانی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی بەهۆی بوونی ئێرلینگ هالاند و داروین نونێز، لە کاتێکدا بارسێلۆنا خۆی بەدوای جێگرەوە دەگەرێت بۆ شوێنی لیڤاندۆڤسکی و بەمەش یاریزانەکە ئەگەری یارییکردنی بە شێوازی سەرەکی لە بارسێلۆنا زۆر دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە