رافینیا بووە یاریزانی بارسێلۆنا

13-07-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن رافینیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی رافینیای یاریزانی یانەی لیدز یونایتدی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
 
یانە ئیسپانییەکە لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا لەسەر ماڵپەری خۆی دەڵێت " بارسێلۆنا و لیدز یونایتد گەیشتنە رێککەوتنی سەرەتایی بۆ ئەوەی رافایێل دیاس بیلولی، ناسراو بە رافینها پەیوەندی بە ریزەکانی بارساوە بکات، ئێستا چاوەڕێی پشکنینە پزیشکییەکان دەبن."
 
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەلێدوانێکدا گوتی " لەم هەفتەیەدا گرێبەستی عوسمان دێمبێلی نوێدەکەینەوە و رافینیاش بەمیدیاکان دەناسێنین."
 
ئەمە سێیەم گرێبەستی ئەم هاوینەیە بارسێلۆنا ئەنجامیدەدات، دوای گواستنەوەی هەریەکە لە فرانک کیسێ و ئاندریاس کریستێنسن.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، یاریزانەکە ئەمڕۆ بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە دەگاتە هەرێمی کەتەلۆنیا، سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە گرێبەستەکەی بەرامبەر 58 ملیۆن یۆرۆ و 7 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و تاوەکو ساڵی 2027 واژۆ دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە