رووداو دێجیتاڵ
ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنا نزیکە لە گەڕانەوەی لە پێکان و بڕیارە بەیانی رۆژی پینجشەممە بەشداری مەشقەکانی یانەی بارسێلۆنا بکات.
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایان کردووە ،گاڤی دەتوانێت لە سەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵ دەستبکاتەوە بە یاریکردن ، بەڵام یاریزانەکە ٪100 ئامادە نابێت تاوەکو سەرەتای کانوونی یەکەم.
گاڤی، دواین یاریی بەشداری کرد، یاریی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو لە 19-11-2023 بەرامبەر هەڵبژاردەی جۆرجیا، لە خولەکی 26 یارییەکە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی، یاریگای بەجێهێشت و لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا لە یاریکردن دابڕاوە.
گاڤی، یەکێکە لە یاریزانە گرینگەکانی یانەی بارسێلۆنا و لەوکاتەوەی سەرخراوە بۆ تیپی یەکەم بەشداری 111 یاریی کردووە و 8 گۆڵ و 12 ئەسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ