لە کۆریای باکوورەوە بۆ ئیسپانیا

10-09-2024
دیاری حەسەن
نیشانەکردن کۆریای باکوور ری ئیل سۆنگ
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی نزیک بوو لە چوونە لالیگا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی کۆریای باکوور، ری ئیلسۆنگ، دوای ساڵێک دابڕان لە تۆپی پێ گەڕایەوە و گۆڵیکی ناوازەی بەرامبەر قەتەر کرد.

 

هەڵبژاردەی کۆریای باکوور لە یارییەکی دراماتیکیدا توانی 2-2 یەکسانبێت بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەری پاڵەوانی ئاسیا، لەو یارییەدا، ری ئیل سۆنگ، گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و یارمەتیدەر بۆ ئەو ئەنجامەی کۆرییەکان.
 
ری ئیل سۆنگ، ئەستێرەیەکی کۆرییە، ساڵی 2021 گۆڤاری گاردیان لە لیستی باشترین بەهرەکانی نەوەی داهاتوودا ناوی دادەنێت، ئەو گۆڤارە یاریزانەکە بە یەکێک لە تایبەتترین بەهرەکانی ئەم سەردەمە لە قەڵەم دەدات هاوشانی، گاڤی، مۆکۆکۆ و ساڤینیۆ.
لە ساڵانی رابردوو، یاریزانەکە لەلایەن چەند یانەیەکی لالیگاوە گرنگی پێدەدرا و خۆی ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی لە ئیسپانیا پەرە بە کاروانی وەرزشی خۆی بدات، بەڵام بە هۆکاری نادیار ئەو بابەتە رەتکرایەوە، یاریزانەکە بۆ زیاتر لە ساڵێک لە یاریگەکان دوورکەوتەوە و هیچ یارییەکی فەرمی ئەنجام نەدا.
ساڵی 2024 ئاشکرابوو کە ئەو یاریزانە گەڕاوەتەوە یاریکردنی تۆپی پێ لە ریزەکانی یانەی ریۆمیۆنگی کۆریای باکوور.
 
ئەو یاریزانە ئەمڕۆ دووبارە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی یاریکرد و ئاستێکی مێژوویی پێشکێشکرد، بە گۆڵێکی نایاب لە دەرەوەی ناوچەی سزا یارمەتی کۆریای باکووری دا خاڵێک لە پاڵەوانی ئاسیا وەربگرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە