ڤیدیۆ؛ پەیامی مێسی لەبارەی کاتی وازهێنانی لە یارییکردن

10-07-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی کۆپا ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەڵێت "کۆپا ئەمریکا پاڵەوانێتییەکی بەهێزە و دەمانەوێت نازناوەکە ببەینەوە، لەبارەی وازهێنانیشم بەس خوا دەزانێت کەی وازدەهێنم."
 
مێسی دوای بردنەوەیان لە کەنەدا و گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا بۆ رۆژنامەڤانان قسەیکرد و گوتی "خۆشحاڵم لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا یاری دەکەم، پاڵەوانێتییەکە هاوشێوەی جامێکی جیهانییە کە پێشتر ئاشنای نەبووین، دڵخۆشم بەوەی سەرکەوتوو بووین لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی و دەمانەوێت نازناوەکە ببەینەوە."
 
مێسی زیاتر دەڵێت " ئەمە رووداو و بەسەرهاتەکانی ئەرجەنتین بوون لەماوەی رابردوودا. ئێستاش گەیشتین بە فاینالێکی دیکە. ئەمە شتێکی تایبەتە و دەبێت شانازی پێوە بکەین. ئێستا لە یاری کۆتاییدا چاومان لە دەستکەوتی زیاترە، دەمانەوێت رکابەری بکەین و بەو هیوایەی ئەم جامەش بەدەست بێنین."
 
لیۆ لەبارەی ئانخێل دیماریا و ئەنجامدانی دوایین یاریی بەدرێسی ئەرجەنتینەوە قسە دەکات و دەڵێت "هەموومان دەزانین کە چی روویدا. لە ریزی تیپی نیشتیمانی ئەرکێکی قورسی لەسەر شان بوو. ئێمە چێژمان لە بوونی ئەو بینی. هەمیشە ئەوەی لەدەستی هاتووە تەرخانی کردووە و بە شایستەییەوە واز دەهێنێت."
 
کاپتنی تانگۆ باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکات و گوتی "وەکو پێشتر گوتوومە، پلانم ئەوەیە بەردەوامبم و نیازم وایە رۆژ بە رۆژ لەگەڵی بەردەوامبم بەبێ بیرکردنەوە لەوەی لە داهاتوودا چیمان دێتە پێش یاخود ئاخۆ بەردەوام دەبم یان نا. ئەمە شتێکە کە من رۆژانە لەگەڵی دەڕۆم. من 37 ساڵم و تەنیا خوا دەزانێ کەی وازدێنم."
 
ئەرجەنتین لەم کۆپا ئەمریکایەدا دووجار بەرامبەر کەندا یارییکرد، هەردوو جارەکە 2-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتووەتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە