ئەمڕۆ یاریی ریال مەدریدە و ئەنچێلۆتی لەسەر هێڵ نابێت

13-04-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی داڤیدی ئەنچێلۆتی ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید دەیەوێت درێژە بە رکابەریکردنی بارسێلۆنا بدات و بەر لە ئەنجامدانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
 
ئەمڕۆ لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 31ـی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدریدی دووەمی ریزبەندی خولەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش یاری دەکات و دەیەوێت بەبردنەوەی سێ خاڵی دیکە لە رکابەریکردنی بارسێلۆنا و گۆشارخستنە سەر ئەو یانەیە بەردەوامبێت.
 
ئاندرێ لونین، فێرلان مێندی، دانی کارڤاخاڵ و ئێدێر میلیتاو بۆ ئەم یارییە لەنێو لیستی یاریزانانی ریال مەدریددا نابن و یاری ناکەن.
 
لە یارییەکەدا بەهۆی سزادانی کارلۆ ئەنچێلۆتی بەهۆی رووداوەکانی یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا، ئەمڕۆ راهێنەرە ئیتاڵییەکە لەسەر هێڵی یاریگە نابێت و بۆ یەکەمجار داڤیدی ئەنچێلۆتی کوڕی وەکو راهێنەر لەسەر هێڵی یاریگە دەبێت.
 
بەر لە یارییەکە ریال مەدرید دووەمە و 63 خاڵی هەیە، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش لە پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە بە 30 خاڵ و دەیەوێت زیاتر لە ناوچەی دابەزین دووربکەوێتەوە.
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید بەر لە یارییەکە دەڵێت "هەمووان بیر لە یای چوارشەممە دەکەنەوە بەرامبەر ئارسیناڵ، بەڵام ئاست و ئەنجامی باش لە یاریی ئالاڤێێ کاردانەوەی ئەرێنی دروست دەکات بۆ یاری چوارشەممە، ئێمە هێشتا شەر لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا دەکەین."
 
کارلۆ باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید دەکات و دەڵێت "سەبارەت بە داهاتووی من لە ریال مەدرید، من بۆ ساڵێکیتر گرێبەستم ماوە، ئێمە لێرەین باسی ئەمساڵ دەکەین، ریال مەدرید هەمیشە پاڵپشتم بووە لە کاتە سەختەکاندا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە