رووداو دیجیتاڵ
یەکێتی تۆپی پێیی ئاسیا، رایگەیاند کە هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و یانەکانی سعودیە لەمەودوا یارییەکانیان بەرامبەر هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و یانەکانی ئێران لە یاریگەکانی ئێران ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی راپۆرتی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا، هەڵبژاردە و یانەکانی سعودیە لەسەر خاکی خۆیان رووبەڕووی هەڵبژاردە و یانەکانی ئێران دەبنەوە، هەروەها لە یاریگەکانی ئێرانیش بەشێوەی چوون و گەڕانەوە یارییەکانیان ئەنجام دەدەن.
تیپ و یانەکانی سعودیە و تیپ و یانەکانی ئێران بەر لە بڕیارەکەی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا لەسەر یاریگەی بێلایەن رووبەڕووی یەکدی دەبوونەوە.
ئەم بڕیارەی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بەو مانایەیە کە هەرسێ یانەی هیلال، ئیتیحاد و نەسڕی سعودی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا دەچنە ئێران و لەسەر یاریگاکانیان رووبەڕووی یانەکانی ناسانجی، سپاهان و پێرسپۆلیسی ئێرانی دەبنەوە.
بەم بڕیارە، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا دەرفەت بۆ هاندەرنای ئیرانی دەڕەخسێنێت کە لە نزیکەوە ئەستێرە گەورەکان ببینن، بەتایبەتیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ، نەیمار داسیلڤا و کەریم بنزیما.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ