نەورۆز دەیەوێت لە دوورەوە هاندەرانی دڵخۆش بکات

04-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی نەورۆز خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەئامانجی درێژەدان بە ئەنجامە باشەکانی و نزیکبوونەوەی زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی گەرمە یاری دەکات.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگەی رومادی بەرامبەر یانەی گەرمە یاری دەکات، تیپە کوردستانییەکە ئامادەکارییەکی باشی بۆ یارییەکە کردووە و دەیەوێت سێ خاڵی دیکە بباتەوە بۆ ئەوەی زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نزیکببێتەوە.
 
نەورۆز بەر لەم یارییە لە جامی عێراقدا لە یانەی حسێنی بردەوە و خۆی گەیاندووەتەوە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە، گەرمە لە هەمان قۆناخدا بەرامبەر زاخۆ دۆڕا و ماڵئاواییکرد، تیپەکەی سلێمانی چاوی لەوەیە بە هەمان ورە بەرزییەوە دەربکەوێت و سێ خاڵی دیکە بباتەوە.
 
لە دوایین 9 یارییدا یانەی نەورۆز هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، ئەمشەو تیپەکە دەیەوێت ژمارەکە زیادبکات و بەبردنەوەوە بگەڕێتەوە.
 
بەر لە یارییەکەی ئەمشەو یانەی نەورۆز لە پلەی دەیەمی ریزبەندی خولەکەیە بە 30 خاڵ و بەبردنەوەی یارییەکە ئەگەری هەیە بگاتە پلەی حەوتەم، یانەی گەرمە بە 27 خاڵ پلەی چواردەیەمی ریزبەندی گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە