رووداو دیجیتاڵ
لە یارییەکی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەردوو یانەی نەورۆز و دهۆک رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆی لە یارییەکی دواخراوی گەڕی دەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی یانەی دهۆک دەکات.
نەورۆز دوای ئەوەی گەیشتە قۆناخی داهاتووی جامی عێراق، دەیەوێت لە خولیشدا بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و بۆ ئەوەش سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت، بەڵام لەم یارییەدا هەریەکە لە ئیفیانی ئیفیانی و ئینترێس گی بەهۆی پێکانەوە ئامادەنابن.
لە بەرامبەر یانەی دهۆک لە چوار یاریی رابردوودا نەدۆڕاوە و دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، لە ریزەکانی یانەی میوان، پیتەر گۆرگیس بەهۆی پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی عێراقەوە یاری ناکات، هەریەکە لە ئەمیر کینانی و رەیان شەرقیش یانەکەیان بەجێهێشتووە.
بەر لەم یارییە یانەی دهۆک لە پلەی دەیەمی ریزبەندە بە 15 خاڵ و نەورۆز بە 8 خاڵ پلەی هەژدەیەمی خولەکەی گرتووە.
نەورۆز و دهۆک پێشتر چوار یارییان لە خولی عێراقدا بەرامبەر یەکدی کردووە، دهۆک سێ یاریی بردووەتەوە و نەورۆز تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و لە دوایین دوو یاریشدا دهۆک لە نەورۆزی بردووەتەوە، لە کۆی ئەو چوار یارییەش دهۆک 4 گۆڵی تۆمارکردووە و نەورۆز دوو گۆڵی کردووە، کە ئەو دوو گۆڵەشی لەو یارییەدا بووە کە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ