هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق لە سلێمانییە

03-09-2023
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق سلێمانی
A+ A-
رووداو هەولێر 

هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق کەمپێکی راهێنانی لە شاری سلێمانی کردووەتەوە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا. 
 
کەمپی راهێنانی هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق 12 رۆژ لە سلێمانی دەخایەنێت، رۆژانە دوو یەکەی ئامادەکاری بەسەرپەرشتی ریکاردۆ سوبڕاڵ کاکاو راهێنەری بەڕازیلی تیپەکە لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجامدەدەن. 
 
عودەی سەباڕ، رێکخەری راگەیاندنی هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو، رایگەیاند"هەموو کارئاسانیەکمان لە شاری سلێمانی بۆ کراوە، راهێنانەکان بەشێوەیەکی زۆر باش ئەنجامدەدرێن و چاوممان لە ئەنجامێکی گەورە و گەیشتنە بە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیایە". 
 
یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، مانگی 10ـی ئەمساڵ لە وڵاتی ئۆزبەکستان ساز دەکرێت، هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق دوای تەواوبوونی راهێنانەکانی لە سلێمانی روو دەکاتە وڵاتی لوبنان لەوێ دوو هەفتە راهێنان دەکەن و دوو یاریی دۆستانەش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە ئەنجامدەدەن.
 
پێکهاتەی یاریزانانی هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق بریتین لە: زاهر مەهدی، عومەر سەبتی، محەممەد سامی، وەلید خالید، رافد حەمید، حەیدەر مەجید، عەباس فالح، موحبدین جومعە، حارس سەعد، عەلی ئەیاد، تاریق زیاد، فادی عەلا، موهەند عەبدولهادی، مستەفا ئیحسان، غەیس ریاز، موڕتەزا کەمال، حەیدەر کەمال لەگەڵ سالم فەیسەڵ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە