رووداو دیجیتاڵ
سه‌رچاوه‌ی باڵا لە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رووداوی راگه‌یاند، سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان وه‌رده‌گرێت.
ئێستا تارق عه‌بدوڕه‌حمان، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه، به‌ڵام بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند ببێته شوێنگره‌وه‌ی و وه‌ك سه‌رۆكی نوێی فیدراسیۆنەکە ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند، ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراوی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه، پێشتر ئه‌زموونی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێری تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ستیله‌كاركێشاوه‌ته‌وه و له‌و پۆسته به‌رده‌وام نه‌بووه.
رووداو هەروەها زانیویەتی کە محه‌ممه‌د خۆشناو كاپتنی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ