رووداو – هه‌ولێر
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی فه‌ره‌نسی بوونی كێشه و ته‌نگژه له نێو یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكراده‌كات، به تایبه‌تی له نێوان هه‌رسێ یاریزانی هێرشبه‌ر، مێسی، سوارێز و گریزمان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، مێسی و سوارێز گریزمانیان پشتگوێخستووه.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ره‌نسی نووسیویه‌تی، مێسی و سوارێز تاوه‌كو ئێستاش له گریزمان تووڕه‌ن، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه‌ی، كه تێیدا له هاوینی 2018 ره‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه بكات و له ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وكات مێسی و سوارێز رایانگه‌یاند، كه به‌خێرهاتنی گریزمان بۆ بارسا ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه، له یاریی چوارشه‌ممه‌ی رابردووی نێوان بارسا و ڤایادۆلید، كه گریزمان به شێوه‌ی یه‌ده‌گ به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد و تیپه‌كه‌ی به 5-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام ئه‌و به ته‌نیا و به‌بێ سڵاوكردن له جه‌ماوه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژووری جلگۆڕین، له كاتێكدا یاریزانانی هاوڕێی له نێو یاریگه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان ده‌گێڕا.
ئانتوان گریزمان هاوینی ئه‌مساڵ به 120 ملیۆن یۆرۆ، كه پاره‌ی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بوو، په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ