ڤیتۆر رۆکی پەیامێکی بۆ بارسێلۆنا نارد

04-12-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ڤیتۆر رۆکی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی بارسێلۆنا گرێبەستی گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی لە یانەی ئاتلێتیکۆ پاراناینسی تەواو کرد و یاریزانەکە ئامادەیە بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە.
 
رۆکی لە مانگی یەکی داهاتووەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکات، کاتێک دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانە دەکرێتەوە.
 
رۆکی هیوای خواست لە کاتی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا ئامادە بێت و گوتیشی "گەشبینم کە لە کاتی خۆیدا ئامادە دەبم بۆ چوونە بارسا".
 
رۆکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ماڵئاوایی لە هاندەرانی ئاتلێتیکۆ پارانێنسی کرد و دوای یارییەکە بە رۆژنامەڤانانی گوت "لە یانەی ئاتلێتیکۆ پاراناینسی دڵخۆش بووم، بەڵام خەونم ئەوەیە بچمە ئەوروپا، ماوەیەکە سەیری یارییەکانی بارسێلۆنا دەکەم و هیوادارم بە ئامادەییەوە بگەمە ئەوێ".
 
ڤیتۆر رۆکی، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی "لەو ساتەوەختەی گەیشتوومەتە ئێرە و ئێستا و دوای رۆیشتنیشم، هاندەران زۆر باش مامەڵەیان لەگەڵ کردووم، منیش هەموو هەوڵێکم بۆ خزمەتکردنی ئەم درێسە داوە".
 
رۆکی لە ماوەی داهاتووی ئەم وەرزەدا رکابەری لەگەڵ رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی هێرشبەری راستەقینە لە بارسێلۆنا، ئەمەشهیزێکی باش بە هێڵی هێرشبردنی بارسێلۆنا دەبەخشێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە