رۆژی دووەمی چامپیۆنزلیگ کۆتایی هات

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن چامپیۆنزلیگ
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ
یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئەمڕۆی چوارشەممە کۆتاییان هات و چەند یارییەکی گرنگ یەکلایی بوونەوە.
 
لە یەکەمی یاری رۆژەکەدا هەردوو انەی سپارتا پراهای چیکی و رێدبول سالزبەرگی نەمسایی رووبەڕووی یەک بوونەوە، یانە چیکییەکە بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و بە ئەنجامی 3-0 لە سالزبەرگی بردەوە.
 
لە یارییەکی دیکەشدا هەردوو یانەی بۆڵۆنیای ئیتاڵی و شاختار دۆنێتسکی ئوکراینی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و هەر یەکێکیان خاڵێکی بەدەستهێنا.
 
یانەی جیرۆنا لە یەکەم یاریی خۆیدا لە مێژووی چامپیۆنزلیگ، بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان دۆڕا،  یانە پاریسییەکە لە یاریگەی خۆیدا توانی بە تاکە گۆڵێک کە گۆڵپارێزی جیرۆنا، گازانیگا، بە هەڵە لە تۆڕی خۆی لە خولەکی 91دا گۆڵی تۆماری کرد، سەربکەوێت و یەکەم سێ خاڵی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بۆخۆی دەستەبەر بکات .
 
هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ئینتەر میلان بە یادی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2022 رووبەڕووی یەک بوونەوە، یارییەکە سەخت بوو بۆ هەردوولا، هەر لەبەر ئەوەش تیپەکەی گواردیۆلا و تیپەکەی ئینزاگی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و هەر یەکێکیان خاڵێکی لە یاریگەی ئیتیحاد بەدەستهێنا.
 
یانەی بۆرووسیا دۆرتموند، ئەو یانەیەی وەرزی رابردوو دووەمی چامپیۆنزلیگ بوو، زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ هەمووان لێدا کاتێک توانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی کڵۆب برۆگی بەلجیکی بباتەوە، جەیمز گیتینز دوو گۆڵی بۆ زەردەواڵەکان تۆمارکرد و لە خولەکی 95دا هێرشبەری یانەکە، گیراسای، گۆڵی سێیەمی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکرد.
 
یانەی سێڵتیک سەرەتایەکی نایابی هەبوو کاتێک لە یاریگەی خۆی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسەر یانەی سلۆڤانی سلۆڤاکی سەرکەوت و چووە پلەی دووەمی ریزبەندی چامپیۆنزلیگ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە