سعودیە داوای ئەفسانەیەک دەکات

01-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خولی سعودیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەکانی سعودیە لە خۆ رێکخستنەوە و بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکانیان بەردەوامن و رۆژ لە دوای رۆژ داوای ئەستێرەی زیاتر دەکەن، لە پێشهاتێکی نوێدا، دوو یانەی گەورەی ئەو وڵاتە داوای جیانلویجی بوفۆن دەکەن.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئیتاڵیا، جیانلویجی بوفۆن لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پارما کۆتاییهاتووە، بەڵام هێشتا بڕیاری خۆی نەداوە لە یارییکردن بەردەوامدەبێت، یان بەیەکجاری واز لە یارییکردن دەهێنێت.
 
جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەڤانی ئیتاڵی دەڵێت "بوفۆن لە پلانەکانی یانە گەورەکانی سعودیەدایە، بۆ ئەوەی رووبکاتە ئەو خولە و چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاژێری کەمی داهاتوودا جیجی بڕیاری خۆیبدات کە لە پارما دەمێنێتەوە یان دەچێتە خولی سعودی."
 
بەپێی زانیارییەکان، هەردوو یانەی هیلال و شەباب، رکابەری لەسەر گواستنەوەی بوفۆن دەکەن و دەیانەوێت ئەفسانە ئیتاڵییەکە ببەنە ریزەکانیان، بۆ ئەوەی لە هێڵی گۆڵپارێزیشدا ئەستێرەی گەورە لە خولەکەدا یاریی بکەن.
 
جیانلویجی بوفۆن تەمەنی 45 ساڵە، ئەزموونێکی گەورەی لە گۆڵپارێزیدا هەیە، جگە لە سعودیە لە ئەمریکاش دەستەوارەی پێشکێشکراوە، بەڵام هێشتا جیجی بڕیاری خۆی نەداوە.
 
بوفۆن کاروانێکی سەرنجڕاکێش و پڕ دەستکەوتی لەگەڵ یوڤێنتوس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هەبووە، چەندین نازناوی لەسەر ئاستی تاک و بە کۆمەڵ بردووەتەوە، دیارترینیان نازناوی جامی جیهانی 2006 بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە