رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنی جەژنی نەورۆزەوە لە تۆڕی تویتەرەوە بڵاوکردەوە. کە دەڵێت: "نەورۆز کە زیندووبوونەوەی سرووشتە و مژدەی بەهاری پێیە، لە گەلەکەمان و تەواوی برایانی جوگرافیای دڵمان پیرۆزدەکەم".
ئەردۆغان وێنەیەکی لەگەڵ تویتەکە بڵاوکردووەتەوە کە ئاسمانێکە لەگەڵ گوڵی پەمبەیی و پەپوولەیەک. لەسەر وێنەکەش نووسراوە: "رۆژی نەورۆز، مژدەی بەهار".
ئەمڕۆ دووشەممە 21-3-2022 ئاهەنگە گەورەکەی ئامەد بە بۆنەی نەورۆزەوە بە ئامادەبوونی سەتان هەزار کەس بەڕێوەچوو.
لە ئامەدی باکووری کوردستان رێگری لە ئاهەنگی نەورۆز کرا، بە گوتەی پەیامنێری رووداو، لە چەند شوێنێک گرژی لەنێوان پۆلیس و هاونیشتمانییان دروست بووە و نزیکەی 200 کەس دەستگیرکران.
لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان ئاهەنگی نەورۆز بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ