دروزەکانی سووریا رەتی دەکەنەوە چەک رادەستی حکومەتی نوێ بکەن

04-03-2025
دڵخواز محەممەد
شەڕ و پێکدادان لە نێوان ژووری ئۆپەراسیۆنی جەرەمانا و ئاسایشی گشتی سووریا روویدا
شەڕ و پێکدادان لە نێوان ژووری ئۆپەراسیۆنی جەرەمانا و ئاسایشی گشتی سووریا روویدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شەڕ و پێکدادان لە نێوان ژووری ئۆپەراسیۆنی جەرەمانا و ئاسایشی گشتی سووریا روویدا کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی چەند کەسێک.
 
شارۆچکەی جەرەمانا کە دەکەوێتە باشووری شام و نزیکەی 7 کیلۆمەتر دوورە لە ناوەندی شار، تا ئێستا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی نوێی سوریادا نییە. نزیکەی دوو ملیۆن و نیو کەس لەم شارۆچکەیەدا نیشتەجێن و زۆربەی دانیشتوانەکەی لە پێکهاتەی دروزین. ژووری ئۆپەراسیۆنی جەرەمانا کە سەر بە شێخەکانی سوەیدایە، ئەم ناوچەیە بەڕێوە دەبەن.
 
رەبیع مونزیر، ئەندامی لیژنەی گەڕەکی جەرەمانا، لەم بارەیەوە رایگەیاند: "ئەو کێشەیەی روویدا کاری یەک کەس بووە، بەڵام زیاتر لە قەبارەی خۆی بڵاوکرایەوە، هێرشەکە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتەوە کراوە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی بوو، ئەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەدا بوون سەر بە هێزەکانی حکومەت بوون. ئێمە بە دڵگرانییەوە لەم رووداوە دەڕوانین."
 
شێخەکانی دروزی سوەیدا هەوڵیان دا چارەسەری بارودۆخەکە بکەن و بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، رێککەوتنێک کرا. ئەم رێککەوتنە لەسەر ئەوە بوو کە ئاسایشی گشتی سووریا بچێتە ناو بنکەی پۆلیس و بینای قایمقامیەت.
 
مەکرەم سەلیم عەبێد، پارێزەر، لەم بارەیەوە گوتی: "ئێمە توانیمان لەگەڵ ئەو نوێنەرانەی لەلایەن حکومەتەوە هاتبوون بگەینە رێککەوتن بۆ ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سووریا دەرباز بن و بچنە ناو بنکەی پۆلیس و باڵەخانەی قایمقامییەت. ئەوەش لە ئەنجامی دانوستاندنی یەک کاژێر و نیوی هاتە ئاراوە. شێخەکانی سوەیدا بەوە رازی بوون کە هێزی حکومی بە بێ گرفت بێنە ناوەوە."
 
دروزەکانی سووریا، چ لە شاری سوەیدا یان لە شارۆچکەی جەرەمانا، ترسیان هەیە و رازی نین چەکەکانیان رادەستی حکومەتی نوێ بکەن. ئەوان چاوەڕێی ئەوەن کە بارودۆخەکە روون بێتەوە و چارەنووسی هەموو پێکهاتەکانی سووریا لە سووریای نوێدا دیاری بکرێت.
 
مەنسوور ئەترەش، یەکێک لە شێخەکانی دروزی لە جەرەمانا، لەم بارەیەوە دەڵێت: "بوونی حکومەتێکی باش دەبێت ڕێگری بکات لە گەیشتنی چەک بەدەستی هاووڵاتییان، کەس نایەوێت ئێمە چەک هەڵبگرین، نە وەک مرۆڤ و نە وەک شێخ، ئەگەر گەرەنتی بدرێتە پێکهاتەکان، کە گەرەنتی مافەکانیان بکات، ئێمەش وەکو ناوچەکانی دیکەی سووریا چەک دادەنێن. خەڵک دڵخۆش نین بە هەبوونی چەک."
 
لەسەر ئەو شەڕەی کە لە نێوان هەردوو لایەندا روویدا، ئیسرائیل دەنگی بەرز کردەوە. وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە هۆشداری دا بە دەسەڵاتی نوێی سووریا و گوتی پێویستە ڕێز لە مافی پێکهاتە و نەتەوەکانی سووریا بگیرێت، بە تایبەتی مافی دروزەکان، و نابێت بە چەک هێرش بکرێتە سەریان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سوپای نوێی سووریا لە رۆژئاوای وڵاتەکە.

ئەمنستى: چەکداری بیانی لە کوشتنی عەلەوییەکانی سووریا بەشداربوون

رێکخراوى لێبووردنى نێودەوڵەتى (ئەمنستیى ئینتەرناشناڵ) رایگەیاند؛ بەشێک لەو عەلەویانەى لە رووداوەکانى سووریا کوژراون، رێگە بە کەسوکاریان نەدراوە بە ئاشکرا و بە رێکارە ئاینییەکان تەرمەکانیان بنێژێت، بەڵکو بەکۆمەڵ نێژراون، هەروەها دەڵێت بەشێک لەو چەکدارانەی بەشداریان لە کوشتنی عەلەوییەکاندا کردووە، بیانین.