ئیسماعیل قائانی ئامادەکاری بۆ سەردانی عێراق دەکات

15-01-2020
لهۆن نەسرەدین
ئیسماعیل قائانی، وێنە: رووداو
ئیسماعیل قائانی، وێنە: رووداو
نیشانەکردن ئێران
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

هێشتا دوو هەفتە بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران تێنەپەڕیوە، ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە، ئیسماعیل قائانی، جێگرەوەی سولەیمانی، ئامادەکاری دەکات بۆ سەردانی عێراق.
 
هاشیم کیندی، سەرۆکی ناوەندی هەدەف بۆ توێژینەوەکان رایگەیاند، "هاوئاهەنگی لەنێوان هەندێ هێزی عێراقی هەیە کە باوەڕیان بە بژاردەی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە عێراق هەیە. هەروەها ئەو هێزانە باوەڕیان وایە کە ئەگەر هات و بژاردەی سیاسی شکستی هێنا و ئەمریکاش پێداگری لەسەر مانەوە لە عێراق بکات، ئەو کاتە دەستبردن بۆ بژاردەی بەرخۆدان بژاردەیەکی یاساییە لەچوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی. ئەو هێزانە ئێستا هەوڵەکانیان بۆ قۆناخی دوای رەتکردنەوەی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە عێراق هاوئاهەنگ دەکەن".
 
کوژرانی قاسم سولەیمانی هانی نوخبەی سیاسی ئێرانیدا پرسی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و رۆژئاوای ئاسیا بە فەرمی رابگەیێنن و وەک وەڵامێکی درێژخایەن بۆ کوژرانی سولەیمانی. ئەمریکاش سوورە لەسەر هێشتنەوەی هێزەکانی و دەڵێت، پلانی چوونەدەرەوەیان نییە.
 
عادل مانە، شارەزای بواری ستراتیژی لەبارەی دەنگۆی سەردانەکەی قائانی و کردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت "ئەگەر هات و حکومەتی عێراق نەیتوانی هێزە ئەمرییەکان دەربکات، ئەوا بەرخۆدان وەڵامی دەبێت. کۆبوونەوەکان لەلایەک بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکەیە و لەلایەکی دیکەوە هەڵوێستی خۆیان بۆ قۆناخی داهاتوو روونبکەنەوە، واتە ئەو قۆناخەی کە ئیدی دەردەکەوێت حکومەت بەهۆی گوشارە نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆییەکانەوە، ناتوانێت هێزەکان دەربکات، واتە ئەو کاتەی کە ئیرادەی حکومەت لە دەرکردنی هێزەکان شکستدەهێنێت".
 
لەدوای ئەنجامدانی زنجیرە کۆبوونەوەکانی لە قوم، ناوەندی حەوزە ئایینییەکانی ئێران لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی گرووپەکانی شیعەی عێراق، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، بانگهێشتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی کردووە بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
 
دوێنێ سێشەممە موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە توویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند، ئاسمان و خاک و سەروەریی عێراق لەلایەن هێزە داگیرکارەکان پێشلدەکرێت. داواشیکرد خۆپیشاندانی یەکگرتوویی ملیۆنی ئاشتییانە بۆ ئیدانەکردنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و پێشلکارییەکانی ئەنجامبدرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاتنی پەنابەرانی سووریا لە دەروازەیەکی عێراقەوە.

کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بۆ رووداو: 22 هەزار پەنابەرى سووریایی تۆمارکراون

وەزارەت کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند 22 هەزار پەنابەرى سوورى لەلایان تۆمار کراون کە لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان و هیچ پەنابەرێکى دیکەى ئەو وڵاتە لەلایان تۆمار نەکراوە کە دواى رووخانى دەسەڵاتى پێشووى سووریا پەنایان بۆ عێراق بردبێت.