سەرچاوەیەک بۆ رووداو؛ لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق ئیسماعیل قائانی گەیشتە بەغدا

08-11-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رووداوی هێرش کردنەسەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق وایکرد، فەرماندەی سوپای قودس لەسەر داوای حکومەتی عێراق بەپەلە بگاتە بەغدا و گفتوگۆ لەگەڵ، سەرۆکوەزیران، سەرۆککۆمار و لایەنە ناکۆکە شیعەکان بکات بۆ "هێورکردنەوەی دۆخەکە".
 
سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی یەکشەممە 7-11-2021 ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودس، دوای رووداوەکانی ناوچەی سەوز و هێرش کردنەسەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە بەغدا. 
 
رووداو زانیویەتی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران پێچەوانەی سەردانەکانی پێشووتری ئەمجارە لەسەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق سەردانی بەغدای کردووە و، لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەتەوە و بەپێی زانیارییەکان پشتیوانیی هێورکردنەوەی دۆخەکەی کردووە. قائانی بڕیاریشە دواتر لەگەڵ لایەنە ناکۆکەکانی شیعە کۆببێتەوە و باسی یەکخستنی ناوماڵی شیعە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پێکهێنانی کابینەی نوێ دەکات.
 
فەرماندەی سوپای قودس کە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەکەم سەردانیەتی بۆ بەغدا، بەپێی زانیارییەکانی رووداو دوایکردووە هیچ لایەنێکی شیعە بە تەنیا هەوڵنەدات بۆ پێکهێنانی حکومەت، بەتایبەت سەدرییەکان، مالیکی و لایەنەکانی حەشدی شەعبی و دوای رێکخستنەوەی خۆیان لەگەڵ لایەنە سوننەکان و کوردیش بکەونە گفتوگۆ و دانوستاندن.
 
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 07-11-2021 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
 
هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی دوای خۆپێشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی هات، لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کە هەینیی رابردوو رژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و ویستیان بچنە ناوچەی سەوز، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێکردن، بەو هۆیەوە رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران روویدا و ژمارەیەک خۆپێشاندەر کوژران و بریندار بوون.
 
ئەم پێشهاتە (هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی) دوای رۆژێک هات لە هەڕەشەی هەریەک لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح باڵی سیاسیی گرووپەکانی حەشدی شەعبی و قەیس خەزعەلی، سەرۆکی گرووپی چەکداریی عەسائیبی ئەهلی حەق کە رایانگەیاندبوو، تەقەکردن لە خۆپێشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە هەینیی رابردوو لە بەغدا روویدا، بێ سزادان تێناپەڕێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاتنی پەنابەرانی سووریا لە دەروازەیەکی عێراقەوە.

کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بۆ رووداو: 22 هەزار پەنابەرى سووریایی تۆمارکراون

وەزارەت کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند 22 هەزار پەنابەرى سوورى لەلایان تۆمار کراون کە لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان و هیچ پەنابەرێکى دیکەى ئەو وڵاتە لەلایان تۆمار نەکراوە کە دواى رووخانى دەسەڵاتى پێشووى سووریا پەنایان بۆ عێراق بردبێت.