رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی شکاندنی کێلی گۆڕ و سووتاندنی قورئانی پیرۆز راگەیاند.
لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک کێلی گۆڕ شکێندران و قورئانی پیرۆزیش سووتێندرا لە گۆڕستانەکانی شێخ ئەحمەد و سەید عومەر لە هەولێر. ئاسایش دەڵێت، لەوکاتەدا دەستیان بە لێکۆڵینەوهی "ورد" کردووە.
وەک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، تیمەکانمان توانییان کەسی تۆمەتبار بەناوی (ح. س. م. ت)، لەدایکبووی ساڵی 1986 و دانیشتووی گەڕەکی سێبەردانی شاری هەولێر دەستنیشان بکەن."
رۆژی یەکشەممە 30-04-2023، "لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر" تۆمهتبارەکە دەستگیرکراوە. وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: تۆمەتبارەکە دانی ناوه به ئهنجامدانی ئهو کارهی کە لهسهری دهستگیرکراوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ