مەزڵووم عەبدی و شاندێکی حکومەتی سووریا کۆبوونەوە

12-04-2025
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و شاندێکی حکومەتی سووریا کۆبوونەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 12.04.2025، هێزەکانی سووریا دیموکرات رایگەیاند، مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندێکی حکومەتی سووریا بە سەرۆکایەتیی حوسێن سەلامە، کۆبووەتەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی تەواوکردنی بەندەکانی رێککەوتننامەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع کراوە: "هەروەها باس لە پێویستیی بەردەوامبوونی کەمکردنەوەی گرژی و راگرتنی شەڕ لە سووریا کراوە، لەوانەش دوورخستنەوەی بەنداوی تشرین لە هێرشە سەربازییەکان."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ تاوتوێکردنی گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانە کراوەتەوە کە بە زۆرەملێ لە هەموو ناوچەکانی سووریا ئاوارە کراون.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ناوی ئەندامانی ئەو لیژنەیەش ئاشکرا کرا کە نوێنەرایەتیی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەکەن لە دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و لە ماوەیەکی کورتدا دەست بە کارەکانی دەکات.
 
ئەندامەکان پێکهاتوون لە فەوزە یوسف، عەبد حامید مەهباش، ئەحمەد یوسف، سەنحاریب بەرسۆم، سوزدار حاجی. گوتەبێژەکانی لیژنەکەش مەریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان دەبن.
 
رۆژی 10ـی ئاداری 2025، رێککەوتنێکی 8 خاڵی لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆڵانێکی ناحیەی مسێریک لە سنووری دهۆک

بەڕێوەبەری ناحیەی مسێریک: کەمتر لە دوو مانگی دیکە کۆڵانەکان قیرتاو دەکرێن

زیاتر لە ساڵێکە پڕۆژەی قیرتاوکردنی 18 کۆڵانی ناحیەی مسێریک لە پارێزگای دهۆک تەواو نەکراوە. دانیشتووانەکەی گلەیی لە "جێهێشتن"ی پڕۆژەکە لەلایەن بەڵێندەرەوە دەکەن. بەڕێوەبەری ناحیەی مسێریک دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەکە دەستی پێکردووەتەوە و کەمتر لە دوو مانگی دیکە تەواو دەکرێت.