رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، نوێگەرییەکی تەواویان لەناو تۆڕ و سیستمەکەدا کردووە، بەمەبەستی بەهێزکردنی پێشەنگی و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئاستێکی جیاواز و نوێ.
رۆژی شەممە، 12ـی نیسانی 2025، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڵاویکردەوە، ''پڕۆسەیەکی بەرفراوانی نوێکردنەوە، گەشەپێدانی بونیادنانی ژێرخان و تۆڕەکە لە هەموو بەشەکانی عێراق رادەگەیێنێت، بۆ پابەندبوونی بەردەوامیی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێشکەوتوو و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانمان."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئاسیاسێڵ سیستمەکانی کاریگەرکردنی بەشێوەیەکی تەواو نوێکردووەتەوە لەپێناو ئامادەکاری بۆ پەیوەندییە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد، کە رێگە دەدات بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێکی پێشکەوتوو و بەرفراوان لە خزمەتگوزاری بە بەشداربووەکانی، ئەمەش کاریگەرییەکی راستەوخۆی هەیە لەسەر باشترکردنی کارایی تۆڕەکە.
وەکو کۆپانیاکە دەڵێت، ''پرۆسەکە لە کاژێر 12:00ـی شەوی 10ـی نیسانی 2025 دەستیپێکرد، تاوەکو کاژێر 07:00ـی بەیانی بەردەوام بوو، بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر بەشداربووانی تۆڕەکە هەبێت، کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بێبەرامبەر پێشکێش بە هەموو بەشداربووانی لە سەرتاسەری عێراقدا کرد، کە نزیکەی 20 ملیۆن بەشداربوون بەم نوێکردنەوەیە."
"ئاسیاسێڵ کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکیی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارەی بەشداربووانی 18.3 ملیۆنە.
وەک ئاسیاسێڵ خۆی دەڵێت: یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ