رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا دەڵێت، پێشبینی دەکرێت بارانی بەلێزمە و تەرزە باکووری کوردستان بگرێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 29ـی نیسانی 2023، بارانی بەلێزمە، تەرزە و بایەکی بەهێز تەواوی پارێزگاکانی باکووری کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو سبەی شەو بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی پێنج رۆژی کەشوهەوای باکووری کوردستان و تورکیای بڵاوکردووەتەوە و بەگوێرەی ئەو نەخشەیەی بڵاویکردووەتەوە، بارانی بەلێزمە پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس، ئاگری، وان، مووش، جۆلەمێرگ، شرنەخ، ئەرزینجان، ئیدیر، ئەرزەڕۆم، دێرسم، ئێلیە و مێردین دەگرێتەوە و خێرایی با لەو پارێزگایانەدا 60کم دەبێت لە کاژێرێکدا.
بەگوێرەی هەمان نەخشە، نمەباران پارێزگاکانی خارپێت، ئامەد، مەرەش، سەمسوور، سێواس، رووها و دیلۆک دەگرێتەوە و خێرایی باش لەو پارێزگایانەدا 40 کم دەبێت لە کاژێرێکدا.
پلەی گەرما لەو پارێزگایانەی بارانی بەلێزمە دەیانگرێتەوە لەنێوان 6-8 پلە دادەبەزێت و ئەو پارێزگایانەی نمەباران دەیانگرێتەوە لەنێوان 3-5 پلەی گەرما دادەبەزێت.
هەروەها پێشبینی بەفربارین لە بەرزاییەکانی پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس، ئەرزەڕۆم و ئاگری دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ